بەداخەوە پورە زارا مەدین، یەکێک لەو دایکە دڵسۆز و فیداکارانەی ھەمیشە ماڵەكەی شوێنی پەنا و حەسانەوەی پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

پورە زارا، دایکی هاوڕێ سەعدونی کاکەباوە، وەکوو دایکە پێشمەرگەیەک هەمیشە کێوێک لە ورە و دڵسۆزی بوو بۆ هەموو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و ماڵەکەی شوێنی حەسانەوە و داڵدەی هێزی پێشمەرگە بوو و بەو هۆیەشەوە بەدەیان جار لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە ماڵەکەی سوتێندرا و وێران کرا، بەڵام نەیانتوانی بەسەر ورەی ئەو دایکە دڵسۆزەی کۆمەڵەدا زاڵ بن و تەسلیمی کەن.

بەو بۆنەیەوە لە لایەن ھەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی سەربەرزیان و هاوڕێ سەعدون و خەڵکی خۆڕاگری تورجان دەوروبەری دەکەین و ڕێز دەگرین لەهەموو تێکۆشانی ماندونەناسانەی پورە زارای ئازیز.

یادی بەرزو بەرێز بێت

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی ھەتاوی

بابەتی پێشووشاندێكی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەران سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد
بابەتی دواتر