By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت به ئەگەری هێرشی تورکیە بۆ سەر رۆژئاوا
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت به ئەگەری هێرشی تورکیە بۆ سەر رۆژئاوا
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت به ئەگەری هێرشی تورکیە بۆ سەر رۆژئاوا

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/10/08 at 11:00 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هەمو هەواڵەکان ئەوە ئەسەلمێنن که ئەگەری هێرشی تورکیە بۆ رۆژئاۆا خەریکە دەچێتە بۆاری جێبه‌جێ کردن.

دەسەڵاتدارانی تورکیە ئەیانەوێت قەیرانەکانی نێو خۆیان و هەلومەرجی نالەباری وڵات بە لەشکرکێشی بۆ سەر  رۆژئاوا داپۆشن و بە کاولکردن و ماڵوێرانیی لەودیوی سنوورەکانی تورکیە ماڵ و دەسەڵاتی خۆیان بە رواڵەت ئاوەدان ڕاگرن.

لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا که له ناو شەڕ و قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به تایبەت له دە ساڵی ڕابردوودا سەرلێشێواو و به لۆژیکی “ئەزمون و خەتا” دەجوڵێتەوە و ئێستاش بۆ سات و سەودا زۆر به ئاسان  و بێ گوێدان بە کارەساتی مرۆڤی لەوپەڕی بێ پەیمانی، ڕۆژئاوای داعش بەزێن بۆ ھێرشی تورکیە چوڵ دەکات تا رەنگە بەم شێوەیە دیسانەوە تورکیە زۆرتر بەرەو خۆی ڕاکێشێت.

رۆژئاوا و گەلی کورد له بەرامبه‌ر ئەزمونێکی زۆر دژواردایە و هیچ ڕێگایەکی جگە له بەرخۆدانێکی یەکگرتوانەی جەماوەریی نییە.

ئەم قۆناغەش رەنگە وەک زۆر ئەزموونی تاڵی دیکە شکستی سەربازیی بە سەر گەلی کورد و ئازادیخوازانی رۆژئاوادا بسەپێنێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە نەک کورد تێیدا ناتوێتەوە، بەڵکو شەرمەزاری بۆ داگیرکەران تێیدا تۆمار دەکرێ.

ئێمە ئەو ڕەفتار و ھەڵوێستەی ئەمریکا مەحکوم دەکەین و ھێرشی تورکیە بۆ ڕۆژئاوا بە داگیركاری دەبینین و خوازیاری وەستاندنی ئەو ھێرشەو، بەربەرکانێی گشتیی جیھانین دژ بەو پیلانە نامرۆڤانەیە.

گەڵی کوردستان له هەموو بەشەکانی پێویستە ئەرکی ئینسانی، نەتەوەیی و خەباتکارانەی خۆیی به جێبهێنێ و به جیهانی نیشان بدات که رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به بێ گەیشتنی کورد به مافەکانی هەرگیز نە دموکراتیزە دەبێ و نە ڕووی ئارامی به خۆیەوە دەبینێ.

بانگەوازی کوردەکانی دانیشتوی تاراوگه‌ دەکەین که لەم رۆژە دژۆارەدا پاڵپشتی رۆژئاوا بن و بە ئاکسیۆن و ناڕەزایەتی دژ بەو پیلانە کارەسەتبارە بوەستن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٥ی رەزبەری ١٣٩٨

٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/10/07
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر
بابەتی دواتر كۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەندی هاوكاری حیزبەکانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?