به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ئه‌مرۆ له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌، پاش چه‌ند رۆژ هه‌ڕه‌شه‌ و خۆ سازدان، سه‌رئه‌نجام سوپای توركیه‌ هێرشه‌كانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد.
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران داوای راگرتنی شەر و وازهێنان لە سیاسەتی هەڕەشە و هێرش و ئامانج گرتنی خاک و خەڵکی رۆژئاوای كوردستان دەکات و پێمان وایه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ هیچ كام له‌ به‌شه‌كانی له‌ ڕێگای توند و تیژی و هێرشی چه‌كداری و نیزامی چاره‌سه‌ر ناكرێت و بگره‌ ڕێگه‌ چاره‌سه‌ره‌ سیاسیه‌كانیش كوێر ده‌كاته‌وه‌. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شاهیدی هاوپشتی به‌ربڵاوی وڵاتان و شه‌خسیه‌تی سیاسی و ئاكادێمییه‌كانی جیهان له‌ خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد بووین و هیوادارین كه‌ ببێته‌ ڕێگرێكی به‌هێز له‌ به‌رانبە‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی

بابەتی پێشووكۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەندی هاوكاری حیزبەکانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
بابەتی دواترراگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە ‎ئامادەکارییەکانی بەرێوەچوونی کۆنگرەی چواردەی کۆمەڵە