By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی کۆتایی 14مین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > ڕاگەیاندنی کۆتایی 14مین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
کوردیهەواڵ

ڕاگەیاندنی کۆتایی 14مین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/11/05 at 8:15 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی خەزەڵەوەری 1398ی هەتاویی (31ی ئوکتوبری 2019ی زاینیی) 14هەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەبارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
لەم كۆبوونەوە ناوەند چاوخشاندنێک بەسەر دوایین ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا و دەرس و ئەزموونەکان و کاردانەوەی لەخەباتی گەلی کورد بە گشتیی و لە سەر کوردستانی ئێران كرد و لەسەر ئەم بابەتە ناوەندی هاوکاریی هێرشی داگیراکارانەی تورکیە بۆ سەر خاک و خەڵکی ڕۆژئاوا بە ناڕەوا و دوور لەپرەنسیب و یاسا نێونەتەوەیەکانی ئەزانێت و جەخت لەسەر پشتیوانی لەبزووتنەوەی ڕزگاریخۆازانەی گەلی کورد لەکوردستانی ڕۆژئاوا دەکاتەوە وداوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات بۆ پاراستنی خەڵکی ڕۆژئاوا ، هەوڵ بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لەژێر چاودێری ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بدەن , هاوكات ناوەندی هاوکاری لەسەر یەکڕیزی ویەکییەتی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژئاواکوردستان جەخت دەکاتەوە و لەو باوەرەدەایە کە پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستانی ڕۆژئاوا ی کوردستان لەیەکڕیزی و یەکیەتی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ئەو بەشەی کوردستان دایە.ناوەندی هاوکاری لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی لەخەباتی گەلی کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان دەکات ڕێز لەئیرادەی گەلی کورد و سەرکردایەتی سیاسی کورد لەهەر کام لەبەشەکانی کوردستان دەگرێت لە هەمان کاتدا سپاس و پێزانینی خۆی سەبارەت بە پشتیوانی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران لەخەڵکی زوڵم لێکراوی ڕۆژئاوا ڕادەگەیەنێت و ڕێز لەهەستی نەتەوەیی خەڵکی کوردستانی ئێران دەگرێت.
له تەوەریكی تردا پێشنیاری گرتنی کۆبوونەوەی ناوەندیی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی بوو كه جەخت لە سەر ئەوە کرایەوە ناوەند بە گۆتارێکی یەکگرتووانە و ئامانجدار و بەستراتیژییەکی هاوبەش ئەم کۆبوونەوانە بەڕێوە ببات.ناوەند بڕیاری دا لەسەر ئەم بابەتە کاری زۆرتر و چڕوپڕتر بکرێت.
تەوەری سێهەم ئه م دانیشتنه سەردانی هەیئەتێکی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی وەگەرخستنی دیپلۆماسی هاوبەش بوو و بڕیاری دا بۆ درووست کردنی هەیئەتەکە و چۆنیەتی کاری دیپلۆماسی ئامادەکاریی زۆرتر و شیاوتر بکات.

له تەوەریكی تردا چاوخشاندنێک بەسەر کۆبوونەوە و کۆنفرانسەکانی دەرەوەی وڵات کەلەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بەڕێوە چوون بڕیاری دا لەهەر کۆبوونەوە و کۆنفرانسێک کەلەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانی ئێران و لەئاراستەی سیاسەت و ستراتیژی ناوەند دا بێت،پشتیوانی بکات.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
9ی خەزەڵوەری 1398ی هەتاویی
31 ی ئوکتوبری 2019

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/11/05
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆبونەوەی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات
بابەتی دواتر سنە و سلێمانی وەک دوو شاری داهێنەرلە بواری موسیقا و ئەدەبیات

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?