دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٧/٦/٢٠١٤ هەیئەتی کومیسیۆنی پێوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن سەید کامیل نوورانی نوێنەری پێوەندییەکانی سازمانی خەبات و سامان ئەحمەدی کادری پێوەندییەکانی هەولێری سازمانی خەبات پێشوازییان لێوە کرا.
لەم دانیشتنەدا کە چەند تەوەرەیەکی لەخۆگرتبوو سەرەتا قسەو باسێک لەسەر ئەوزاعی سیاسی ئێران بە گشتی و کورستان بە تایبەتی ئاڵووگۆڕ کرا، پاشان قسەو باسێک لەسەر گرژی و ئاڵۆزیەکانی کوردستانی باشور کرا و هەرتک لایەن هاوکاری و هاو ئاهەنگی خۆیان خستە ڕوو بۆ یارمەتی خەڵکی کوردستانی باشوور و هەرێمی کوردستان لە ئەگەری روودانی هەر جۆرە تەنگەژەیەک.

تەوەرەی کۆتایی قسە و باسەکان لەسەر هاوکاری و نزیکایەتی دوو لایەن لە ئاستی پێوەندییەکانیاندا بوو کە هەر دوولایەن ئامادەیی و خۆشحاڵی خۆیان دەر بڕی بۆ هاوکاری زیاتر و پێوەندیی پتەو تر.

هەیئەتی کومیسیۆنی پێوەندییەکانی کۆمەڵە لەو دانیشتنەدا پێکهاتبوو لە هاورێیان كەریم كەریمی، ئەندامی كومیتەی ناوەندی‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە‌و محەمەد فەرهادزادە ئەندامی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان.

بابەتی پێشووڤیدیۆ.. رێورەسمی ٣١ی جۆزەردان لەسەر گڵکۆی هاوڕێ سەعیدی موعینی
بابەتی دواترپه‌یامی رێکخراوی لاوانی پێشڕه‌و بۆ رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌‌ڵه