لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی دەفتەری پێوەندییەکانی هەوڵێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوڕێیان کەریم کەریمی بەرپرسی پێوەندییەکان و هێمن بایەزیدپوور كادری راگه‌یاندی كۆمه‌ڵه‌، پێنجشەممە ٧ی نۆڤامبەر سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان لە هەوڵیر کرد و لە لایەن کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەکانی سازمانی خەبات پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا چەن پرسی گرینگ تایبەت بە کوردستان و ناوچەکە خرا بەرباس و ڵێکۆڵینەوە و دوو لایەن بیرووبۆچوونی خۆیان گۆڕییەوە و جەختیان لە پێوەندی و هاوکاری چڕوپڕتری دوولایەنە کردەوە، هەروەها بریاردرا کۆبەنەوەیەک لە نیزیکترین کات لە ئاستی سەرکردایەتی حیزبەکان ڕێک بخرێت.

بابەتی پێشووراگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دایکێکی خۆراگری کوردستان.
بابەتی دواترڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئیران سەبارەت بە خۆپیشاندانی جەماوەری عەرەب لە ئەھواز