By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستان بۆ خەڵكی خەباتكاری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: لاوانی مافخواز و بە هەڵوێستی کوردستان لایەنگرانی دادپەروەری و ئازادی
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > لاوانی پێشڕەو > لاوانی مافخواز و بە هەڵوێستی کوردستان لایەنگرانی دادپەروەری و ئازادی
لاوانی پێشڕەوهەواڵ

لاوانی مافخواز و بە هەڵوێستی کوردستان لایەنگرانی دادپەروەری و ئازادی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/11/16 at 10:53 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

 

دوابەدوای ڕاگەیاندنی گرانبوونی نرخی بێنزین بە ڕێژەی ٣٠٠% لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، ناڕەزاییەتییەکی بەربڵاوی خەڵکی سەرانسەری ئێران و زیاتر لە ١٤ شاری  کوردستانی ئێرانی گرتەوە.

شتێکی چاوەڕواننەکراو نییە کە لە وڵاتێکی دیکتاتۆری لێدراو و لە سێبەری ڕێژیمێکی گەندەڵی وەک کۆماری ئیسلامیدا نرخی پێداویستی خەڵکی هەڵکشانێکی خەیاڵی بەخۆیەوە ببینێت و لە ڕابروودشدا هەرکاتێک نرخی بێنزین لەلایەن حکومەتەوە زیادیکردبێت بەدوای ئەودا نرخی سەرجەم خۆراک و پێداویستییەکانی ژیان هەڵکشاوە هەربۆیەش نرخی بێنزین بۆتە بناغەیەک بۆ گرانی لە ئێراندا. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕەوشی ژیانی خەڵک لە دۆخێکی ناسەقیمگیردایە و زیاتر لە ٦٠% خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان بەسەردەبەن و کە گرانتربوونی نرخی بێنزین ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی دەخاتە ژێر هێڵی هەژارییەوە و بێ توانایان دەکات لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان.

لەو خۆپێشاندانانەدا بەداخەوە چوار خۆپێشاندەر لە شاری مەریوان بەدەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم  شەهید كران و بەدەیان خۆپێشاندەری دیکە لە شارەکانی مەریوان،کرماشان و سنە و شارەکانی تر برینداربوون، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە وەڵامی خەڵکی ناڕازی و وەزاڵاهاتووی بە گوللە و باتووم و تووندوتیژی دایەوە.

(ئێمە ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات)، پشتگیری خۆمان لە خۆپێشاندانی ڕەوا و بەرهەقی خەڵکی مافخوراوی ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕادەگەیێنین و دەربڕینی ناڕەزاییەتی لە هەمبەر نادادپەروەری بە مافی خەڵک دەزانین و هەروەها داواکارین لە لاوانی ڕۆژهەڵات وەکوو فاکتەرێکی کاریگەر و سەرەکی لە بزوتنەوەی یەکسانیخوازیی گەلەکەمان لەسەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە شارەکانی تر خاوەن هەڵوێست بن و لە بەرامبەر کوشتن و بریندارکردنی خۆپێشاندەران ناڕەزاییەتی دەرببڕن و( لە بەرانبەرهێزە سەرکوتکەرەکان بەرگری لە خۆیان بکەن) تا گەیشتن بە خواستەکانیان و شکست هێنان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆر دژەخەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بن.

 

ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات

– ڕێکخراوی لاوانی پێشڕەو

– ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات

RAK- ڕێکخراوی لاوانی ئازادی کوردستان-

– ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

– یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/11/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پشتیوانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە، نارەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران
بابەتی دواتر پەیامی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بۆ خەڵکی خرۆشاوی کوردستان

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?