ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی دیاری كردووه‌ بۆ رێكخستنی ئاكسیۆن و خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌ناوخۆی وڵات.

هەر بۆیە داواكارین هه‌موو كوردانی ئازادیخۆاز لەسەرانسەری دونیا و ڕێكخستنی هه‌موو حیزبه‌كانی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە هاوئاهه‌نگی بكه‌ن.

ڕێكه‌وت:

             ڕۆژی شەممە

             ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی زاینیی(2ی سەرماوەزی 1398ی هەتاویی)

             كاتژمێر:  ٢ی دوانیمەڕۆ (بەکاتی ئەو وڵاتەی تێدا نیشتەجێن)

 

به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ڕە‌وای گه‌له‌كه‌مان

ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران

١٨ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی زایینی

 

بابەتی پێشووڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بابەتی دواترراگەیاندنی ستادی نیزامی کۆمەڵە لە بابەت تۆپبارانکردنی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور.