پێشنیوەرۆی دوشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی ھەتاوی — ٢٥/١١/٢٠١٩، وەفدێکی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان سەردانی مقەڕی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسلێمانی کرد.
وەفدی میوان بەسەرپەرستی بەرێز مەسعود حەسۆ نوێنەری کانتۆنەکانی رۆئاوا و بەیاوەری بەڕێزان ھوشەنگ دەروێش و فەتحوڵا حسێنی لەلایەن وەفدی کۆمەڵە بەسەرپەرستی ھاوڕێ عەتا ناسرسەقزی بەرپرسی پەیوەندییەکان و ھاوڕێ رێباز تورجانی ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسلێمانی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارەکەدا قسەوباسێک لەسەر بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە و بەتایبەتی رۆژھەڵاتی کوردستان کراو وەفدی میوان پشتیوانی خۆیان و کوردانی رۆژئاوایان بۆ خۆڕاگری خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان دوپات کردەوە.
لەکۆبونەوەکەدا ھەردولا پێویستیی یەکگرتویی و یەکدەنگی زیاتری نێوان حیزبەکانی کوردستان بەگرنگ وەسفکرد و جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کردەوە.

بابەتی پێشووبەڕێز بێ ٢٥ نۆڤامبر، ڕۆژی جیھانیی دژ بە توندوتیژی دژی ژن.
بابەتی دواترراگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حێزبه‌كانی كوردستانی ئێران