١٢ حیزب و رێکخراوی سیاسی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە وڵاتی دانمارک دەستیان دایە دامەزراندنی کۆمیتەیەکی ھاوکاریی.

رۆژی پێنجشەممە ٢٨ ی مانگی نۆڤامبر بە ئامادەبوونی ١٢ حیزب و رێکخراوی کوردستانی کۆمیتەی ھاوکاریی پارت و رێکخراوە کوردستانیەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە وڵاتی دانمارک پێکھێنرا.

ئەم کۆبوونەوەیە کە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە دەستی پێ کرد، بە بەشداریی ھاۆڕێیانمان لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_ کۆمیتەی دانمارک، بە ماوەی ٣ کاتژمێر درێژەی کێشا و پاش بیروڕا گۆڕینەوە و مشت و مڕێکی تێر و تەسەل چۆنیەتی ھاوکاریی کردنی ئەم ھێزانە و لە سەر پەیڕەو و پڕۆگرامێکی ناوخۆیی بۆ کۆمیتەی ھاوکاریی و ھەڵبژاردنی دەستەیەکی بەڕێوەبەرایەتی بۆ ماوەی ٦ مانگ رێکەوتن و کۆبوونەوەکە لە کەش و ھەوایەکی دۆستانەدا کۆتایی بە کارەکانی خۆی ھێنا.

بابەتی پێشووناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سوئێد سپاسنامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌
بابەتی دواترمێژووی کۆمەڵە و زەروورەتی بنیات نانی ڕێکخراوێکی چەپ ،لە زاری هاوڕێ ڕەزا کەعبی