رووداوی دڵتەزێنی تالاری “مانگەوشەو”ی شاری سەقز، برینێکی دیکە بوو کە بەر جەستەی کوردستانەکەمان کەوت و هەموومانی دڵگران کرد.

ئەم رووداوە کە شەوی پێنجشەممە، ١٤ی سەرماوەز، بە هۆی تەقینەوەی گاز رووی دا، بەداخەوە ۱۱ کوژراو و ٤٥ برینداری بەدواوەبوو و زۆربەی قوربانیانی ژن منداڵن.

ئەم کارەساتە هاوکاتە لەگەڵ رووداوی سووتانی کچانی شیناوێ پیرانشار کە لەگەڵ ئەوەی لە شوێنیکی حکومی رووی دا، تا ئێستا و دوای حەوت ساڵ، قوربانیانی ئەم رووداوە لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی شیاو و دەیان مافی دیکە بێ بەشن و رووبەڕووی توندوتیژی حکوومەتی بوونەتەوە.

ئێمە لێرەدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە دەنگی قوربانیانی ئەم رووداوە بین و رای گشتی لەهەمبەر دووپاتبوونەوەی توندوتیژی حکوومەتی بەرامبەر بارودۆخی سووتاوانی ئەم کارەساتە کە زۆربەیان ژن و منداڵن هەستیار و ئاگادار بکەینەوە.

ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات، لەمەڕ ئەو رووداوە دڵتەزێنە، هاوخەمی خۆی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و کوردستانیانی شاری
سەقز رادەگەێنێت و هیوای چاکبوونەوە و سلامەتی بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

“ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات”
۱٥ی سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی
٦ی دسامبری ۲۰۱۹ی زایینی

ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لە لایەن پێنج رێکخراوی ژنانی کوردستانی رۆژهەڵات پێک هاتووە کە بریتین لە:
رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان
رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران

بابەتی پێشووراگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری سەقز
بابەتی دواترراگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە