شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوێکدا تاوتوێی پێویستی پێکھێنانی یەکێتی نەتەوەیی کوردیان کرد
دواینیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد لە ناوەندی سەرکڕدایەتی کۆمەڵە لە بانەگەورە و لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵە کۆبوونەوە

شاندەکەی کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەمووس، ھاوسەرۆکی کەنەکە و هەریەک لە شەھلا حەفید جێگری ھاوسەرۆکانی کەنەکە، زەینەب مستەفا و شۆڕش خدر ئەندامانی کەنەکە و فەرھاد دۆسکی نوێنەری کەنەکە لە کوردستانی باشوور، لە لاین شاندی کۆمەڵەوە پێشوازیی کران.

شاندی کۆمەڵە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان: ڕەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و هەریەکە لە عوسمان خەلیلی ،خەلیل دەشتی، عەتا ناسر سەقزی ونەوید میھراوەرئەندامانی ھەیێەتی ئێجرایی و عەلی خۆش نمەک و ئەمجەد حسێن پەناھی لە کادرانی کۆمەڵە.
هەر دوو شاند لە گفتووگۆێکی هاوڕێیانە دا تیشکیان خستە سەر مەترسیەکانی سەر بزووتنەوەی کورد و هەلوومەرجی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیاندا لە سەر بەستنی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی کە هەموو کورد تێدا خۆی ببینێتەوە هاوڕاو هاودەنگ بوون.

بابەتی پێشووبەشداری رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی دایکی ئاشتی
بابەتی دواترپەیامی هاودەردی ناوەندی هاوکاری