زۆر بەداخەوە ئاگادار کراین کە سەعات پێنجی(٥)ی ئێوارەی ئەمرۆ جومعە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی رێکەوتی ٢٠ی دسامبری ٢٠١٩ی زایینی دڵی گەورە وکەیلی خۆشەویستی و مێهرەبانیی دایە مریەمی سوڵتانی هاوسەری مەحموودی خەیات ناسراو بە مەحموودی مام رەسووڵ کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی شارەدێی سەرچنار وناوچەی چۆمی مەجیدخان و شارەکانی مهاباد و بۆکان و میانداو و،دایکی ئازیزی دکتور خالید خەیات کەسایەتی سیاسی و ناسراوی کورد و کاک ئەمیری خەیات هونەرمەندی بەدەروەست و خۆشەویستی کوردستان و ئامۆزای هاوریی گیانبەختکردووی کۆمەڵە هاورێ موحەممەد سوڵتانی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
دایە مریەم کە لە تەمەنی ٧٦ساڵی دابوو ماوەی نزیک بە ساڵێک بوو بەدەست نەخۆشی و باری ناجێگیری تەندروستیەوە گیرۆدە بوو کە بەداخەوە ئێوارەی ئەمرۆ جومعە بە هۆی “سەکتە”ی مێشکەوە بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری دایە مریەم وخەڵکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم وپەژارەیان دەزانین.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی
٢٠ی دسامبری ٢٠١٩ی زایینی

بابەتی پێشووپەیامی هاودەردی ناوەندی هاوکاری
بابەتی دواترراگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە.