By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بڕیارنامەی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن
بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی سەرتاسەری
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پەیامی ناوەندی ھاوکاری بەبۆنەی دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی مافەکانی ژنانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
جان زندانیان سیاسی در خطر است، اعدام‌ها باید متوقف شود
هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
لەسێدارەدانی لاوانی شۆڕشگێڕ مەحکوم دەکەین
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەرێوەچوونی پازدەهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هاوبەشکردن
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران > Blog > کوردی > بەرێوەچوونی پازدەهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
کوردیهەواڵ

بەرێوەچوونی پازدەهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/12/24 at 1:23 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

 

رۆژی دوشەممە ٢ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پازدەهەمین کۆبوونەوەی خۆی بەرێوە برد.
لەو کۆبوونەوەیە دا ناوەندی هاوکاریی باس و گفتگۆی تێر و تەسەلیان لەسەر کار و چالاکییەکانی ناوەند کرد و رووداوە دڵتەزێنەکانی ماوەی رابردووی ئێران بە وردی شرۆڤە کرا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە کاک ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە کە بەرپرسایەتیی دەورەی رابردووی ناوەندی هاوکاری لە ئەستۆ بوو وێرای بەخێر هاتنی هەیئەتەکان، دەستووری کاری کۆبوونەوەکەی خستە بەر باس و پاشان راپۆرتێکی گشتیی لەسەر کار و چالاکییەکانی دەورەی رابردووی ناوەندی هاوکاری پێشکەش بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کرا.
دەستووری کاری تری کۆبوونەوەکە باس و لێک دانەوەیەک بوو لەسەر بارودۆخی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان بوو. سەرکوتی بێبەزییانەی کۆماری ئیسلامی و قبووڵ نەکردنی دەنگی جیاواز بەشێکی جیانەکراوەیە لە مێژووی نگریسی کۆماری ئیسلامی و ئەم رووداوانەی مانگی ڕابردووش بۆ جارێکی تر ئەم ئیدعایەی سەلماندەوە. ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی چەند جارەی ئەم هەڵسوکەوتە درندانەیەی کۆماری ئیسلامی، داوا لە هەموو کۆر و کۆمەڵە جیهانی و نێونەتەوەییەکان دەکات کە لە ئاست ئەم کردارە دژە مرۆییانەی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەبێت و هەوڵ بدات کە لانیکەم چارەنووسی بێ سەروشوێن کراوان و زیندانییانی ئە رووداوانە مەعلووم کرێت. هەر لەم کۆبوونەوەیە بڕیاری هەندێک کردەوەی کردەیی درا کە دواتر دەقەکەی لە راگەیاندنێکی جیاواز پێشکەش بە جەماوەری خەڵکی کوردستان دەکرێت.
بڕگەیەکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەناو هەڵبژاردنەکانی پارلمانی ئێران و هەر چوار لایەن هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە دەڕبڕی و هاودەنگییەکی تەواو لەسەر چۆنییەتی هەڵسوکەوتی ناوەند لە سەر ئەم بابەتە پێک هات . لە رۆژانی داهاتوو دا دەقی هەڵوێستی ناوەند لەم بارەشەوە پێشکەش بە ڕای گشتیی دەکرێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکە دا باسێک لەسەر چۆنییەتی پەیوەندی زیاتری ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ کوردانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات کرا و هاوکات بڕیار درا کە پێشنیارەکان تاوتوێ بکرێت و هەنگاوی فەوری و کردەییان بۆ هەڵبگیرێت.
لە کۆتاییش دا بە پێی پەیرەوی ناوخۆی ناوەند بەرپرسایەتی دەورەیی ناوەند کە لە ئەستۆی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو، ناوەند وێڕای دەسخۆشی و ماندوونەبوون لەو هاورێیانە بەرپرسی دەورەیی بە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سپێردرا و کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتووانە و لە کەشێکی دۆستانە دا کۆتایی پێ هات.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/12/24
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بابەتی دواتر کاک خالید قادری برای دکتور” لەیلا قادری” چیرۆکنووس له‌ ژیان ماڵاوایی كرد

لە تویتێرەوە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانکۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?