برای بەڕێز جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان

 

 

لە لایەن خۆم و کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە پیرۆزبایی بەڕێوەچونی سەرکەوتوانەی کۆنگرەکەتان لێدەکەم. ھەروەھا ھەڵبژاردنی جەنابت وەک بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی ئاماژەی ڕوونە بۆ متمانەی باڵای یەکێتی نیشتمانی بە جەنابت و ھەواڵانی ئەنجومەن. ھیوادارم لەمەودواش بتوانن بە سەرکەوتویی حیزبە تێکۆشەرەکەتان لەو قۆناغە ھەستیارەی ئێستاش دا بەرەو پێش بەرن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان وەک ھەمیشە خۆی بە دۆست و ھاوپشتی یەکێتی دەزانێ و بۆ بەرەوپێشبردن و پتەو کردنی پێوەندی نێوانمان و بزوتنەوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و باشور، ھەموو حەولی خۆی دەخاتە گەڕ.

لێرەوە و لە ڕێگای ئێوەوە سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ھەموو شەھیدانی یەکێتی نیشتمانی و سەری ڕێز لە بەرانبەر بنەماڵەی بەڕێزیان دادەنوێنین.

 

براتان: عومەر ئێلخانیزادە

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٥. ١٢. ٢٠١٩

بابەتی پێشووراپۆرتی بەشێک لە دیدارو چاوپێکەوتنەکانی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە  لە ئەمریکا
بابەتی دواتربەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ تەحریمی شانۆگەریی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس لە ئێراندا