ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی٢٨/٠١/٢٠١٩ شاندێکی پارتی رەوتی پاشەڕۆژی سووریا بە سەرپەرەشتی بەڕێز سلیمان عباس ئەندامی دەستەی کارگێری و فاضل دلی ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی پێوەندیە کوردوستانییەکانی ئەو پارتە سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ھەولێریان کرد و لەلایەن ھاوڕێیان رەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتی، کەریم کەریمی ئەندامی دەستەی کارگێری و ھێمن بایەزیدپوور کادری ڕاگەیاندنی کۆمەڵە پێشوازییان لێکرا. لەو چاوپێکەوتنە کە لە کەشێکی گەرم و سەمیمانە بەڕێوە چوو دوولایەن لە سەر باروودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ناوچەکە و کوردستان قسە و باسیان کرد و بیر و بۆچوونەکانیان گۆرییەوە، شایانی باسە کە دوو لایەن لە زۆربەی باسەکان بیری ھاوبەشیان بوو بریاریان دا درێژە بە دیدار و گفتگۆکانیان بۆ کاری ھاوبەش و پێوەندی چڕوپڕتر بدەن.

 

 

 

بابەتی پێشوورۆژی سێشەممە رێکەوتی ٨/١١/٩٨ کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ئاستی بەرپرسانی یەکەم و باڵای حیزبەکان پێک هات.
بابەتی دواتر لە هەوڵێر ٢٥ هەمین ساڵیادی پارتی کرێکاران و رەنجدەران رێزی لێگرا