پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک سەید خدر نوورانیفەرد،باوکی ئازیزی کاک سەید کامیل نوورانیفەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

کاک سەید کامیل نوورانیفەرد!
بنەماڵەی بەرێزی کاک سەید خدر!
زۆر بەداخەوە هەواڵی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک سەید خدرمان پێگەیشت.
بە بیستنی ئەم هەواڵە دڵگران بووین و هەر بەم بۆنەیەوە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشیتان لێدەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هەر لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان پێشکەشی هەموو ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دەکەین.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣ی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی
٢٥ی سپتامبری ٢٠٢١ی زایینی