Entries by عەتا

,

سەردانی وەفدێكی كۆدار لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە

وەفدێكی كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی‌و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانیان كرد‌و لەلایەن سكرتێر‌و ژمارەیەك لەئەندامانی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەوە پێشوازییان لێكرا. رۆژی دووشەممە 27ی گەلاوێژ (18ی ئاگۆستی 2014) وەفدێكی كۆدار كە لەهەریەك لە بەڕێزان: رێزان جاوید، زیلان تانیا  هاوسەرۆكی كۆدار، سیامەند موعینی ئەندامی مەجلیسی پژاك، ئاروین ئەحمەدی پور بەرپرسی كومیتەی پەیوەندییەكان‌و هیوا ئارگەش […]

,

پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی كۆمەڵە بۆ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی شەست‌و هەشتەمین ساڵوەگەڕی دامەرزاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و هەروەها رۆژی لەدایكبوونی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆكی هەرێم دەكات.

سرودە کوردییەکان

بەشێک لەو سرودانەی لەبزوتنەوەی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان لەلایەن هونەرمەندانی کۆمەڵەوە خوێندران و بوونە وێردی سەر زوبانی خەڵکی کوردستان.

, ,

ئارام موده‌ڕسی بۆ دەنگی ئەمەریکا: شه‌ڕی داعش شه‌ڕێکه‌ دژی کورد له‌ پارچه‌کانی کوردستاندا (وێنە)

ئارام موده‌ڕسی،  كادری پێشكەوتووی كۆمەڵە‌و ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستاندا له‌ شه‌ڕی مه‌خمور بریندار ده‌بێت و ده‌ڵێت برینه‌که‌ی سوکه‌ و باری ته‌ندروستیشی جێگیره‌. ئارام مودەرسی لە وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا ده‌ڵێت: له‌ شه‌ڕی کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌خموردا بریندار بووه‌ پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت شارۆچکه‌که‌ له‌ چه‌کداره‌ […]

کۆمەڵەو سەربەخۆیی / ڕەزا کەعبی

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشە، ئاژاوە، شەڕو ململانێ کۆتایی نایەت. لەسەد ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەر گۆشەیەکی ئەم گۆی زەویە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەیدانی ململانێ، شەڕو دیپلوماسی‌، ئاشتی‌و پێکەوەسازان‌و لێکدانی زلهێزەکان‌و هێزە ناوچەییەکان بوە. کوردستان‌و پرسی کوردو چارەنووسی گەلێکی گەورە لە یەکێک لە هەستیارترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاجنداو مەوزوعی کێشەو ململانێکانی ئەم ناوچە بوە. حکومەتە دیکتاتورەکانی یەک […]

باشوری کوردستان و تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی / عومەر ئێلخانیزادە

هەروەک چاوەڕوان دەکرا، عێڕاقی نوێی دوای ساڵی ٢٠٠٣ بە هێرشی  مانگێک لەوەپێشی داعش، لە گرێژنە چوە و تووشی قەیرانی مان و نەمان هاتوە. زۆر ڕۆشن بوو دامەزراندنەوەی دەوڵەت و دەسەڵات و وڵاتێک لەسەر بناغەی دوو رەگی ئایینی کە مێژوێکی دورودرێژی شەر و ناکۆکییان لە نێو دایەو، فەلسەفەی بوونی خۆیان لە رەدی ئەویتردا دەبینن، باشتر لەوەی […]

,

پێشمەرگەكانی کۆمەڵە بەشداری بەرەكانی شەڕ دژی داعش دەكەن

پاش هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر خاكی باشوری كوردستان كۆمەڵە كە وەك هەمیشە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ بەرامبەر بە چارە نوسی گەلی کورد و بە تایبەت لە روداوەکانی ئەم دوایانەی باشوری کوردستان، هێزێكی خۆی رەوانەی بەرەكانی شەڕ كرد.

,

سنە.. ژمارەیەك لەلاوانی شۆڕشگێڕ خوازیارن ببنە پێشمەرگەی كۆمەڵە‌و شەڕی داعش بكەن

تاقمە ئیسلامییەكان لەشاری سنە بە هەڵگرتنی ئاڵای داعش ترس‌و نیگەرانی لەناوخەڵك دروست دەكەن‌و ژمارەیەك لە لاوانی ئەو شارەش خوازیارن بێنە ناو ریزەكانی كۆمەڵە‌و شەڕی گروپی داعش بكەن.