Entries by عەتا

,

بەشداریی هەیئەتی کۆمەڵە لە كۆبونەوەی كومیتەی كوردی سوسیال ئینترناسیونال

به‌سه‌رپه‌رشتی‌ سکرتێری‌ رێکخراوی‌ سۆسیال ئینترناسیۆنال ‌و به‌ ئاماده‌بونی‌ نوێنه‌ری‌ هێزه‌ سیاسییه‌کانی‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ کوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ ١٢ی ئاپریلی ٢٠١٣ی زایینی له‌ هۆڵی‌ هۆتێل های‌ کریس له‌ شاری‌ سلێمانی‌، کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی کوردی له‌ سۆسیال ئینتێر‌ناسیۆنال به‌ڕێوه‌چوو.

,

بەشداری هەیئەتێکی کۆمەڵە لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەدی کوردستانی باکوور

لە سەر بانگهێشتی بەدەپە هەێئەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕی عومەر ئیلخانی زادە سکرتیێری گشتی کۆمەڵە بەشدارییان کرد لە ئاهەنگی نەۆرۆز لە شاری ئامەدی کوردستانی باکوور.

راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە بۆنەی ڕۆژی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە

27 رەشەمەی هەتاویی هەموو ساڵێک، ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە ڕێز دەگرن لەو ڕۆژە کە پۆلێکی گەورە لە کادر و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، گوردانی بەناوبانگی شوان، لە شەڕێکی نابەرانبەر و بە هۆی گیرۆدە بوون بە گازی شیمیایی، لە قەراغی چەمی سیروان لە ساڵی 1366 هەتاویی، شەهید کران. دواتر ئەو ڕۆژە بە هۆی زۆری گیانبەختکردوانی بە یەکجار و، بە هۆی […]

هه‌ڤپه‌ێڤینی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا لەگەڵ هاوڕێ عومه‌ری ئێلخانی زاده‌

زۆرێک له‌ چاودێرانی بیانی و ته‌نانه‌ت شاره‌زایانی کاروباری ئێرانیش له‌وبڕوایه‌دان ده‌ستبه‌کار بوونی حه‌سه‌ن ڕۆحانی وه‌ک سه‌رۆکی ئێران هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێیه‌ به‌ تایبه‌تی پاش 8 ساڵی سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.

هاوڕێ عومه‌ری‌ ئیلخانیزاده‌: له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌کاری ‌بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ رای‌ جیاوازی هه‌بوو

دوشەممە 20ی مەی 2013، له‌نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هاوینه‌هه‌واری‌ پیرمام، به‌ئاماده‌بونی 39 لایه‌نی سیاسیی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ باسكردنی هه‌نگاوه‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كراو تیایدا 21 كه‌س (5 له‌رۆژهه‌ڵات‌و 5 له‌باشورو 6 له‌باكور‌و 4 له‌رۆژئاوای‌ كوردستان‌و كه‌سێكیش له‌كه‌نه‌كه‌) وه‌ك كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری راسپێردرا بۆ ئاماده‌كردنی‌ رێ‌‌و شوێنی‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌كه‌، هاوڕێ عومه‌ری‌ ئیلخانیزاده‌ سكرتێری‌ […]

هه‌ڤپه‌ێڤینی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا لەگەڵ هاوڕێ رەزا که‌عبی

ڕاگه‌یاندن به‌شێکی گرنگه‌ بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی کۆنگره‌ وه‌ یاخود به‌رێوه‌چوه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌. ئاخۆ به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆنگره‌ چ به‌رنامه‌ رێژیه‌کی له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ پێش چاو گرتووه‌؟