By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەریەک کەوتنی مەرجەعەکانی شیعەی نەجەف و قوم
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > بەریەک کەوتنی مەرجەعەکانی شیعەی نەجەف و قوم
وتار

بەریەک کەوتنی مەرجەعەکانی شیعەی نەجەف و قوم

ئەردەڵان فەرەجی
دوا ئاپدەیت: 2025/02/08 at 10:33 PM
ئەردەڵان فەرەجی
هاوبەشکردن
9 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

حەشدی شەعبی ئەم دوو ناوەندە بەشەڕ دەدات!

بەرلەوەی شێخ عەبدولکەریمی حائری یەزدی بۆ یەکەم جار بیرۆکەی دروستکردنی “حەوزەی عیلمییەی قوم” بە مێشکدا بێت (۱۳۴۰ هیجری قەمەری _۱۹۲۱ زایینی)، “قوم” بە هۆی ئەوەی تەرمی “فاتمە” کچی ئیمام “موسای کازم”، ئیمامی حەوتەمی شیعەیان و خوشکی ئیمام “عەلی بن موسەئەلڕەزا” ئیمامی هەشتەمی شیعەکان ناسراو بە “حەزرەتی مەعسوومە” لەو شارە نێژرابوو، شارێکی گرنگی ئایینی ئێران ئەژمار دەکرا. بەڵام شێخ عەبدولکەریم پێی وابوو کە مەرجەعییەتی “نەجەف” _ئەو شارەی کە تەرمی ئیمام عەلی ئیمامی یەکەمی شیعەکانی لێ نێژراوە_ لە سەدەی پێنجەم (سەدەی١١ی زایینی) لە سەر دەستی شێخ تووسی (۳۸۵-۴۶۰ هیجری قەمەری) دامەزرابوو، لە چەند سەت ساڵی رابردوو لە ژێر کاریگەری عوسمانییەکان و پاش جەنگی جیهانی یەکەم لە ژێر کاریگەری بریتانیادایە و ئەو سەربەخۆییەی نییە بڕیار لە سەر چارەنووسی شیعەکان بدات.

ئەگەرجی حائری یەزدی خۆی تەلەبە و فەقێی حوجرە و مزگەوتەکانی سامەڕا و نەجەف بوو، بەڵام بە دوای کەم بایەخکردنی مەزهەب لە کۆتاییەکانی قاجارییە و پاشەکشەکانی مەزهەبی شیعە لە سەردەمی ڕەزا شا، پێی وابوو کە پێویستە ناوەندێکی سەربەخۆی پەروەرەکردنی مەلای شیعە لە ئێران دروست بکرێت و هەرواشی کرد.

لەماوەی سەد ساڵی دامەزراندی مەرجەعییەتی قوم لە چەند بواری گرنگدا لەگەڵ مەرجەعییەتی نەجەف لە ململانێ دابووە، بەڵام هەرگیز بوێری ئەوەی نەبووە ڕاستەوخۆ بکەوێتە دژایەتی مەرجەعییەتی نەجەفەوە.

_مەرجەعییەتی نەجەف زۆرتر وەک ناوەندی کلاسیکی ئایینزای شیعە زۆرتر لە بنەما و ڕێسا عەقڵییەکان بۆ هەڵێنجانی فەتوا بە پێی قورئان و سونەت و لۆژیک بۆ پێڕەوانی ئایینزای شیعە کار دەکات، لە بەرامبەردا مەرجەعییەتی قوم زۆرتر مەیلی بە پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەیە دەیەوێت ببێت بە دەمڕاستی شیعەکانی جیهان.

_مەرجەعییەت و حەوزەی عیلمییەی نەجەف ڕوانینێکی کلاسیکی تری بە سیاسەت هەیە و بەشداری ڕاستەوخۆ لە دەسەڵات و حوکمڕانی خۆ دەبوێرێ و پرسی ویلایەتی فەقێ بە شێوەیەکی سنووردار و تەنیا بۆ چاودێری و ڕێنوێنی مەعنەوی لێک دەداتەوە، لە کاتێکدا کە لە حەوزەی عیلمییەی قوم پرسی ویلایەتی فەقێ بە جیددی هاتۆتەگۆڕێ و پێی وایە کە نەک تەنیا ئەرکی چاودێری کردن، بەڵکوو حاکم و بەرپرسی ئیداردەدانی کار و باری کۆمەڵگای ئیسلامیشە.

_سەرچاوەی داهاتی مەرجەعییەتی نەجەف زۆتر لە ڕێگەی یارمەتییە باوەکانی ئایینی ئیسلام واتە خومس و زەکاتەوە دابین دەکرێت، بەڵام حەوزەی عیلمییەی قوم جیا لە وەجهە شەرعییەکان بە هۆی گرێدراوی بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە بودجە و پارە و پوولی زۆر ساڵانەی بۆ دەبڕدرێتەوە.

_لە نەجەف زۆرتری وانەکان پێ لە سەر ئازادئەندێشی زانستی، باس و گفت و گۆی فەقێکان و پەروەردەکردنی هێزی نەرمی ئیجتهاد و فەتواگەرییە و زۆرتر مەیلی بەرەو مێتۆدە کلاسیکییەکانە تا ئاوێتە بوون بە پرسە ڕۆژ و مۆدێرنەکان. لە بەرامبەردا لە قوم دەستی بانکداری ئیسلامی و فیقهی پزیشکی و فیقهی ژینگە و … باس دەکرێت و خۆی لە پرسە ڕۆژ و مۆدێرنەکانەوە هەڵدەقوڵتێنێ.

_لە نەجەف زۆرتر سرنج دەدرێتە سەر کاروباری دینی و پاراستنی داب و نەریتە دینییەکان و ئاراستەیەکی پارێزگاری هەیە بەرامبەر بە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان، لە بەرامبەردا لە قوم جیا ڕاگەیاندنی بە پابەندی بنەما دینییەکان خۆشی لە پرس و بابەت ڕۆژەڤ و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵدەقوڵتێنێ زۆر لە زیانی دینی و ئایین شکاوەتەوە.

_حەوزەی نەجەف بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا وەک ناوەندی نێونەتەوەیی شیعەکان دەناسرێت و پێوەندییەکی بەرینی لەگەڵ شیعەکانی عێراق، لوبنان و هیند و باقی وڵاتانی دیکە هەیە و زۆرتر پێ لە سەر یەکێتی و یەکگرتووی شیعەکان دەکاتەوە، لە بەرامبەردا حەوزەی قوم بە هۆی گرێدراوییەوە بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە، لە ئاستی نێودەوڵەتی وەک ناوەندێکی بەرهەم هێنەری ئاژاوە و توندوتیژی و تیرۆر سەیر دەکرێت.

_لە مەکتەبی نەجەفدا باقی ئایین و ئایین زاکانی دیکەی ئیسلامی دۆستانە و ئاشتی خوازانەیە، لە بەرامبەردا ڕوانگەی قوم دا، ئاراستەی ڕەق، تەکفیری و شەڕەنگێزانە بەرامبەر بە ئایین و ئایینزانکانی دیکە دەرس دەوترێتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بەریەکەوتنە دژوازانەی نێوان دوو مەرجەعییەتی شیعە لە نەجەف و لە قوم، ئەمڕۆ لە سەر پرسێکی هەستیار و یەکلای کەرەوە بەرامبەر بە یەکتری وەستاونەتەوە.

دەرکەوتنی دژوازی نێوان ئەم دوو ناوەندە بە دوای چاوپێکەوتنەکەی پاپ فرانسس لەگەڵ سیستانی لە میانەی سەفەرە ٣ ڕۆژەکەی بۆ عێراق لەڕۆژانی ٥ و ٨ی مارسی ٢٠٢١، زۆرتر تەشەنەی سەند، بەڵام خاڵی بەریەک کەوتنی قورسی ئەم دوو ناوەندە چۆنییەتی ڕوانین و بڕیاردانیانە لە سەر “داهاتووی حەشدی شەعبی”!.

ساڵی ٢٠١٤ بە دوای سەرهەڵدان و هێرشی داعش بۆ سەر شارەکانی عێراق، ئایەتوڵڵا سیستانی فەتوای جیهادی کەفایی* دەکرد کە بووە هۆی دامەزراندن و دروست بوونی هێزی حەشدی شەعبی تا داکۆکی بکات لە خاک و خەڵکی عێراق دژ بە داعش، بەڵام هەر ئەوکاتیش ڕایگەیاند کە دەبێت ئەم هێزە گوێڕایەڵ و لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی عێراق دا بن و نابێت گرێدراوی هێزێکی دەرەکی بن و داوای کرد کە ئەو هێزانە لە هەرچەشنە سیاسی بوونەوە یان دەستێوەردان لە کاروباری ناوچەکە خۆ ببوێرن و ئێستاش لەوباوەڕەدایە کە ڕاسپاردە و ئەرکی ئەو هێزە کۆتایی هاتووە و ئەم هێزە دەبێت هەڵبوەشێتەوە و یان بە تەواوی تێکەڵ بە ئەرتەشی عێراق بن.

لە بەرامبەردا کۆماری ئیسلامی کە لە سەرەتای دامەزراندنی پاش شۆڕشی ئیسلامی، هەوڵی ئەوە بووە کە مۆدێلی شۆڕشەکەی هەناردەی باقی وڵاتانی ئیسلامی بکات و بۆ ئەو مەبەستە گەلێک گرووپ و ڕێکخراوی چەکداری ئاژاوەگێڕی لە ڕێکخراوەکە دامەزراندوو، ڕێکخستووەتەوە و یان تەیار کردووە کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەودا لە ناوچەکە یاری بکەن.

ئێستا پاش هێرشە تیرۆریستییە جینایەتکارانەکانی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٣ بۆ سەر کیبودس و خەڵکی سڤیل و مەدەنی ئیسرائیلی کە خامنەیی شان و دەستی ماچ کردن، ئیسرائیل بە پشتگیری ڕۆژئاوا و بە تایبەتی ئەمریکا دەستی کردووە بە پاکسازی ناوچەکە لە گرووپە نیابەتی و پرۆگسییەکانی کۆماری ئیسلامی. حەماسی شەلەل کردووە، حیزبووڵڵا وێران کردووە، حوسییەکانی هەڵتەکاندووە و بەشار ئەسەد و سوریە (بارئەندازی بەرەی مقاومەت)ی ڕووخاند و ئاوارە کردووە، پێ دەچێت بژاردەی دواتری ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی عێراق بێت.

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بەهۆی نفووز و دەستڕۆیشتووی کۆماری ئیسلامی لە عێراق وەک گرووپێکی چەکداری سەر بە کۆماری ئیسلامی هەنگاویان ناوە و بە کردەوە بوونەتە هێزێکی پرۆگسی ئەو ڕژیمە و چەندین جار بە دۆرن و موشەک و هاژەک هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوەچەکە.

سودانەکەی سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران و بۆ لای بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی پەیامێکی ئاشکرای عێراق و ئەمریکا و ئیسرائیلی پێیە کە بریتیین لە؛ ڕاگرتنی چالاکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، کۆنترۆڵی چەکەکانی دەرەوەی ئەرتەشی عێراق، خۆ بواردنی عێراق لە دۆسیەی سوریە و پشتگیری لە دروستکردنی دەوڵەتی نوێ لەو وڵاتە.

ئەم پەیام و داوا و ڕاسپاراردە و هەڕەشانە هەموو پێچەوانەی هەوڵ و بەرژەوەندیی و ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامین کە سەدان میلیاد دۆلار و هەزاران سەرباز و پاسداری ئێرانی بۆ کردووەتە قوربانی.

دەوڵەتی عێراق تێدەکۆشێت بە بێ دەنگ کردنی کۆماری ئیسلامی و مەرجەعییەتی قوم، سیستانی و مەرجەعییەتی نەجەف بڕیار و فەتوا لە سەر هەڵوەشاندنەوەی هێزی حەشدی شەعبی بدات. بیرمان نەچێت کە ئێران لە ناوچەکە بە پشت بەستن بە گرووپە پرۆگسییەکانی (حەماس، حیزبوڵڵا، حوسییەکان و حەشدی شەعبی) خۆی کردبووە یاریزانێکی وێرانکەری ناوچەکە کە بتوانێت بەم شێوەیە باج لە وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاواییەکان وەربگرێت، بە تێکشاندنی بەرەی مقاومەتی کۆماری ئیسلامی لە مەرگ و ڕووخانی خۆی نزیک دەبێتەوە و سودانی و عێراقیش لەوە تێدەگەن و نایانهەوێ لەوە زیاتر پڕیشک و ئاگری شەڕەنگێزی کۆماری ئیسلامی وڵاتەکەیان بتەنێتەوە و حیسابی خۆیان لە یەک جوێ دەکەنەوە و هەوڵ دەدەن لە  ڕێگەی نەرمی فەتوایەکی مەرجەعییەتی نەجەف ئەم کارە ئەنجام بدەن. لە کاتێکدا ئەم بڕیارە و فەتوایە مۆکردنی حوکمی مەرگی کۆماری ئیسلامییە (بڕبڕەی پشتی حەوزەی قوم) و ڕەنگە مەرجەعییەتی قوم بە دژی فەتواکەی نەجەف بوەستێتەوە، هەروا کە خامنەیی وتی؛ “پێشنیاری من بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق ئەوەیە دەستبەرداری حەشدی شەعبی مەبن، چونکا بەشار ئەسەدیش وای کرد و تیاچوو!”

ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوو ئەنجامی بەریەک کەوتنی دوو مەرجەعییەتی قوم و نەجەف یەکلای کەرەوەی ئیسلامی سیاسی لە ئێران دەبێت و ئەم بەر یەک کەوتنە مسۆگەرە!

*جەهادی کەفایی؛ جۆرە جەهادێک کە لە سەر هەموو موسڵمانان فەڕز نییە و ئەگەر ئەوانەی وا دەتوانن بەشدار بوون و ئەنجامیان دا، لە سەر باقی موسڵمانان نابێتە ئەرک و واجب.

ئەردەڵان فەرەجی 2025/02/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پێویستی سازکردنی بنەمایەک بۆ هاوکاری و هاوپەیمانییەتی نێوان حیزبەکان
بابەتی دواتر وتووێژ لەگەڵ دکتور تارق خێرەکی جێگری سەرۆکی رەوتی ئازادیی کورستان( شپێڵا ئازادی کوردستان)

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?