دەسپێک هەواڵ کوردستان

کوردستان

لە شاری سنە دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم ژنێک دەستبەسەر دەکەن

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە گەیشتووەتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە، ئەمرۆ سێ شەمە ١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ژنێک بە نێوی "ڕۆیا جەلالی" لە...

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری لە مەڕ پەلەقاژە تەبلیغییەکانی ئەو ماوەی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی

جەماوەری تێکۆشەر و خۆڕاگری کوردستانلە ماوەی ڕابردوو دا دام ودەزگا راگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان بە بڵاو کردنەوەی کۆمەڵێک پروپاگەندەی تلێڤیزیۆنی بە دژی حیزب و...

بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو کەسێک بریندار بوو.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە،ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە١٢ی رێبەندان لەناوچەی سەرپێڵی زەهاو کەسێک بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە....

جاوید دێھقان خەلەد بەندکراوی سیاسیی بەلووچ لە سێدارەدرا

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١١ ی ڕێبەندان بەندکراوێکی سیاسیی بەلووچ لە زیندانی ناوەندی زاھیدان لەسێدارەدرا.شایانی باسە ئەو بەندکراوە لە کاتێکدا لە سێدارەدرا کە ناوەندی باڵای...

كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

پێشنیوەرۆ پێنجشەممە 28ی ژانویەی 2021 لەسەر بانگهێشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆبوونەوەی ئاسایی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستان بە بەشداری وەفدی حیزبەكانی ئەندام لەو ناوەندەدا بەڕێوەچوو. كۆبوونەوەكە...

مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر، شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی “ئەدەب” لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا

بە گوێرەی هەواڵێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە ، دوێنێ سێ شەممە ٧ی ڕێبەندانی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ئۆفیسی کار و ماڵی...

بەردەوامی شەپۆلی رەشبگیری لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە دەگەن، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئیسلامی بەردەوامن لە دەستبەسەر کردنی چالاکان و هەڵسووراوانی سیاسی و مەدەنی...

پەیامی ناوەندی هاوكاریی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج كۆڵبەری كورد

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەك لەگیان لەدەستدانی پێنج كۆڵبەری كورد لە ناوچەی سۆما ‌و برادۆستی ورمێ سەرەنجام تەرمەكانیان لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە لە ژێر بەفر...

وەفدی باڵای ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە

لەسەر بانگهێشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەرپرسانی یەكەمی هەر چوار لایەنی سیاسی لە ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە‌و چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە كاری ناوەندیان...

کچێکی مێرمنداڵ لە ناوچەی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، کچێکی مێرمنداڵ لە ئاوایی "دێ موراد خان"ی ناوچەی سەحنەی کرماشان،لەژێر کاریگەری بارودۆخی نالەباری ژیانی بنەماڵەکەی...

لە یادی ٣٩ ساڵەی کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی بێدیفاعی ناوچەی چۆمی مەجیدخان

رۆژی ٦ی رێبەندانی ئەمساڵ، ٣٨ ساڵ بەسەر ئەو رۆژەدا تێدەپەرێ کە هێزەکانی سپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی لە هێرشێکی بەربڵاودا بۆ سەر ئاواییەکانی ناوچەی چۆمی...

کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکانی کوردستان چاوپۆشی لە بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر دەکات

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە کرماشانەوە گەیشتوون لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دانیشتوانی ناوچەکانی ناودەرەن وبێڵەواری کرماشان پاش دەست نیشانکردنی چەند کێڵگەیەکی مادەی هوشبەر(ماریجووانا)،دەزگا...

Most Read