By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دەقی پەیامی عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕاگواستنی بارەگاکانی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > دەقی پەیامی عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕاگواستنی بارەگاکانی کۆمەڵە
وتار

دەقی پەیامی عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕاگواستنی بارەگاکانی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2024/09/28 at 10:26 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر دۆستان و دڵسۆزان

لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا کە هەواڵی ڕاگواستنی ئوردووگای زەرگوێز  لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکراوەتەوە،  شەپۆڵێکی گەرەو و بەرین لە سۆز و دڵسۆزی و پشتیوانی لە کۆمەڵە لە هەموو شوێنێکی کوردستانەوە بەرەوڕووی ئێمە بووەتەوە.

 پێشەکی بە پێویستی دەزانم سپاسی ئەو گشتە موحەبەتە بکەم، سپاس بۆ لێپرسینە دڵسۆزانەکانتان، سپاس بۆ پەرۆشیتان، و سپاس بۆ پشتگیرییە گەرموگۆڕەکانتان، ئێمە پێی دڵخۆشین، پێی سەربەرزین، و بە نیشانەیەکی دیکەی لە پەیوەندی قووڵ و  متمانەی لەبننەهاتووی ئێوە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی خۆتانی دەزانین.

با ئەوەش بڵێین کە داڕشتنی ئەو پەیوەندییە پتەوە و بەدەستهێنانی ئەو مەتمانە قووڵە لە نێوان خەڵکی کوردستان و کۆمەڵەدا کاری ڕۆژێک و دوان نەبوە، بەرهەمی دەیان ساڵ ڕەنج و خەباتی بێوچان و تێپەڕکردنی سەرکەوتووانەی ئەزموونە سەختەکانە.

 بەدرێژایی پتر لە پەنجا ساڵ ئيوە زۆر جار لە ڕۆژانی سەختی و ناخۆشیدا کۆمەڵەتان تاقی کردووەتەوە و خۆشبەختانە هەموو جارێکیش کۆمەڵەی شۆرشگێر بە سەرکەوتوویی و ڕووسووری لە کڵ هاتووەتە دەر، ئەمجارەش بە فیتوفشاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گرفتێکیان بۆ خولقاندووین و دەبێ ئوردووگا بگوازینەوە.

هەرچەند ئێمە ئەو سیاسەتە بە نادروست و ناڕەوا و بێ پاساو دەزانین و لەگەڵ بنەماکانی دۆستایەتی دێرین بەناتەبای دەبینین، بەڵام نووکی خەبات  و هێرشی خۆمان ئاراستەی ڕژیمی ئێران دەکەین، نەک هیچ لایەنێکی کوردی.

 ڕژیمی تاران بەتەمایە بەداسەپاندنی ئەو جێگۆڕکێیە شەڕێکی ڕەوانی بە دژی خەڵکی کوردستان بخاتە ڕێ [و] وا بنوێنێ کە کۆمەڵە کارەساتێکی بەسەر هاتووە و بەو جۆرە خەڵک نیگەران و دڵناخۆش بکات و وەرەیان دابەزێنێ و بە خەیاڵی خۆی تۆڵەی سەرکەوتنەکانمان لێبکاتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمجارەش تیری کۆماری ئیسلامی وەبەرد دەکەوێ.

 گۆڕینی ئوردوگا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بە هیچ شێوەیەک پەکی خەباتی سیاسی و چالاکیی حیزبیمان ناخات و بەڵێن دەدەین هەموو بوارەکانی کارمان هەر لە ڕێکخستن هەتا ڕاگەیاندن، هەر لە پێشمەرگایەتی هەتا کاری میدیایی و دیپلۆماسی هەر لە کار لە ناوخۆ تا دەرەوەی وڵات لە جاران ئاوەدانتر و بەگوڕتر ڕاگرین.

گرینگتر لەوەش جێگەی کۆمەڵە نەک لە ئەم یان ئەو پەڵە زەوییە، بەڵکوو لەهەموو پانتایی سەرزەمینە خۆشەکەی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە بە هەموو شاخ و چیا و دۆڵ و دەشتێکەوە.

جێگەی کۆمەڵە لە هەموو ئەو شوێنانەیە کە تێیدا کاری ئاگاهگەری کردووە، کاری رێکخستنی کردووە، پێشمەرگایەتی کردووە، ئارەقی ڕشتووە یان خوێنی بەخشیوە.

جێگەی کۆمەڵە  لە هەموو گەڕەک و کۆڵان و ماڵێک لە گشت شار و گوندەکانە، لە هەموو کێلگەو و مەزراکان، لە بازار و کارگە و ئیدارەکان، لە هەموو مەدرەسە و زانستگاکان و لە باوشی گەرمی هەموو بنەماڵەیەکی گەرمی کوردستان دایە.

 کۆمەڵە لە ڕێپێوانە مێژوییەکان ، لە خۆپیشاندانە نەترسانەکان، لە مانگرتنە مەزنەکان، لە کۆڕ و کۆمەڵی کوڕان و کچانی خەباتکار و خوێنگەرمی شۆڕشی ژینا، لە حەماسەکانی نەبەردی پێشمەرگانەدا کە مێژووی کوردیان نەخشاندووە[مێژووی کوردی نەخشاندووە]، بەڵێ لە هەموو ئەوانەدا و لە بیرەوەری نەتەوەیەکدا کۆمەڵە جێی خۆی مسۆگەر کردووە و بە پرۆپاگەندەی ڕژیمێکی پەککەوتەی داماو ی بێزراو جێیپێی لەق نابێ.

دڵنیام  بە یەکگرتووییمان بە ورەی بەرزمان، پێکەوە بەرەنگاری پیلانەکانی دوژمن دەبینەوە و پووچەڵیان دەکەینەوە.

لە کۆتاییشدا داوا لە هومووتان دەکەم بە تایبەت ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان، بەهەنگاوێکی یەکگرتووانە و هێمنانە یاد لە ساڵوەگەری ژینا بکەین و بەشیاوترین شێوە ڕێزی لێبگرین.

بانگەوازی من بۆ ئێوە جەوانانی تێکۆشەریش ئەوەیە کە بە تاک و کۆ، لە شوێنی خۆتان پۆلەکانی ڕێکخستنی کۆمەڵە پێکبهێنن، شەبەکەی کۆمەڵە لە هەموو گوند و گەڕەکێک دروست کەن و خۆتان بۆ نەبەردەکانی داهاتوو تەیار بکەن.

بە وشیاری، بە ڕێکخستن و بەیەکگرتن بەرەو سەرکەوتن دەچین.

بژی کوردستان، بژی ژن، ژیان، ئازادی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2024/09/28
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ئایا ئیسلاحخوازان گەراونەتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی ؟
بابەتی دواتر دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی لە سەردەمی پزشکیان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?