By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕابوون و چەند شێعری تر
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > ڕابوون و چەند شێعری تر
وتار

ڕابوون و چەند شێعری تر

عەلیرەزا قادری
دوا ئاپدەیت: 2024/05/05 at 10:37 PM
عەلیرەزا قادری
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕابوون،

خۆری ئازادیی وڵاتم زووبەزوو هەڵدێتەوە،
ئەوتەمەی گرتوویە ڕوگەم، وندەبێ و دەسڕێتەوە.
گەرگلاوە باڵ وباهۆی من بەتیری دوژمنان،
فێری دوندی ئەوچیایەم بەفری لێناتوێتەوە.
مەشغەڵم ڕوناکییبەخشم بۆ شەوی ئەنگوستەچاو،
ئاسمانێ پڕسریوەم، ئەستێرەم ناکوژێتەوە.
ئێستە ئاڵاکەم شەکاوەی شاخ و دۆڵ و بەندەنە،
بانگەوازم تۆرەمەی نوێی سەرشەقام ئەیلێتەوە.
من دیرۆکی ڕیگەدژوارم بڕیوە بێوچان،
لاپەڕەم دانەبەدانە خوێنی لێدەتکێتەوە.
زایەڵەی بانگی «فوئادە» شاخ و شارو گوندی من،
كۆمەڵەم من، ئەو سرودەم، پیرولاو دەیچڕێتەوە.
ببمە ئامانجی درۆن و بێ بەئاگر بۆسەیان،
قەقنەسێکم هەرلە خۆڵ و سکڵی خۆی ئەژیێتەوە.
ڕابەوە دایکی شەهیدم بسڕەوە ئەسرینی ڕوون،
هەردڵۆپێ خوێنی ڕۆڵەت، تۆڵەکەی ئەکرێتەوە.
دەستی داگیرکەردرێژبێ تادەگاتە کەشکەڵان،
نیشتمانی من بەڵێن بێ، دەیخەمە ژێرپێتەوە.

زستانی ٢٠٢٣


شەڕ!

کەدەنگی شەڕ،
دەچێتە قوڕگی ئەشکەوت،
دەبێتە بانگەوازی شاخ،
لەجێی نەسیمی دڵڕفێن،
لەپرچی شۆڕەبی دەدا،
شەپۆلی زایەڵەی ترس،
لەسینگی باخ.
«»»
کە ڕەنگی شەڕ،
ئەدا لەنەخشی ڕایەخی سروشت،
دەشەمزێ مەخمەڵی ڕووەک،
لەبەندەن و تەلان و دەشت،
ڕەوەک ئەخاتە ڕەو،
تفەنگ دەبێتە قوڕگی کەو،
هەڵاڵە سەر نەویدەکا،
بۆ بەژنی دایکی نیشتمان،
کە سوور ئەکا،
لەڕەنگی ئەو.
«»»
شەڕ لەڕەنگی دوکەڵە،
کە وندەکا سروشت،
لەچاوی شینی ئاسمان،
کە لێڵ دەکا حەریری مەندی ئاو،
وە مانگەشەو بزردەکا،
لەچاوی ڕوونی کانیاو.
«»»
لەجاڕەگوڵ،
بەبێ گزنگی بەرهەتاوی زوو،
لەخونچەدا ژاکاوە گوڵ،
ووروژمی تەمتومانە دێ،
دوند و ڕەوەز نوقم دەکا،
وە جەغزی دوکەڵە،
لە باڵی ئاسنین،
لە جێی مەلێ،
کە باڵ لە شینکیی ئاسمان ئەخا.
«»»
کە بۆنی شەڕ،
دەچێتە ناخی شار،
بەتاوە مۆتەکەی مەرگ لەڕاوی ژین،
وە پڕدەبێ لەخوێنی یار،
دەماری قین،
تەژیی دەبێ لەخۆڵی تەرمی هەڵكزاو،
هەناوی با،
وە نرخی گیان،
دەتوێتەوە لەناخییا.

پاییزی ٢٠١٧


ژیانەوە!

بێ وەرین نایەتە دی،
خەونی سەرتەرزی سەوز،
شۆڕەبیش پرچی بەپاییزێ سپارد.
گەر نەبێ وودمی خەزان،
هەڵوەرێنێ لەق و پۆ،
بەژنی چڵان،
چەکەرەی کامە بەهار،
کامە چرۆ،
هەیەتی دەرفەتێ بۆ ڕوان و ژیان!
دەستی پاییزیی نەبێ،
داتەکێنێ لە سەران هزری کۆن،
تووڕیدا داوەڵی پەڕپووتی نەریت،
ئەستەمە بێتەوەدی،
خەونی ژینێکی سەوز، دنیای نوێ،
بۆ سەرێكی،
لە سەری پێچی زەمەن جێمابێ.


کوژراوەکان ،

دەبن بە «سەربازی وون» و ،
مێژووش تەنیا،
ناوی پاشا و سەرکردەکانی لەبیرە.
کوژراوەکان،
هەمووی دەبن بە ووشەیەک،
بە «کاروان»ێك ،( وەکوو کاروانی شەهیدان)،
لەبیر دەکرێن،
مێژووش تەنیا،
ناوی پاشا و سەرکردەکانی لەبیرە.
جاران کاروان تەنیا بۆ ژین دەکەوتە ڕێ،
بە دەستی پڕ دەهاتەوە،
ئێستا کاروان،
قەتارەی سەربازی وونە،
ڕووبارێکی پڕ لە خوێنە و ،
مرۆڤ لەبیر دەباتەوە.

عەلیرەزا قادری 2024/05/05
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر لێکۆڵینەوەیەک لە ئەخلاق و کیبڕکێی سیاسی
بابەتی دواتر سینەما و دێمۆکراسی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?