By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ئەنجوومەنی پیشەیی بڵاوکراوەکان و “ماڵی چاپەمەنییەکان”ی ئوستانی کوردستان بەرامبەر بە بریارێکی وەزارەتی ئیرشاد نارەزایەتی دەربری.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > ئەنجوومەنی پیشەیی بڵاوکراوەکان و “ماڵی چاپەمەنییەکان”ی ئوستانی کوردستان بەرامبەر بە بریارێکی وەزارەتی ئیرشاد نارەزایەتی دەربری.
کوردستانکوردی

ئەنجوومەنی پیشەیی بڵاوکراوەکان و “ماڵی چاپەمەنییەکان”ی ئوستانی کوردستان بەرامبەر بە بریارێکی وەزارەتی ئیرشاد نارەزایەتی دەربری.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/09/21 at 9:23 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە چەند رۆژی رابردوودا جێگری بەشی چاپەمەنی وبڵاوکراوەکانی وەزارەتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی بە بریارێک ئەو برە هاوکارییە داراییەی لە رۆژنامە وچاپەمەنییەکانی کوردستان بری کە پێشتر پێیاندەدرا. ئەم بریارە لە گەڵ نارەزایەتی و کاردانەوەی هاوبەشی نووسەران و ئەنجوومەنی پێشەیی بڵاوکراوەکان و ماڵی چاپەمەنییەکانی ئوستانی کوردستان بەرەوروو بوویەوە.
ئەنجوومەنی پیشەیی بڵاوکراوەکان و ماڵی چاپەمەنییەکانی ئوستانی کوردستان لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا وێرای سەرکۆنەکردنی ئەو بریارەی وەزارەتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە بەستێنی گەشەکردن و دواکەوتوومانەوەی راگەیاندنەکان بەستراوەتەوە بە گەشەسەندنی هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگاوە،بوونی ژێرخانێکی تۆکمەی راگەیاندن و بڵاوەکراوە یەکێک لە کۆڵەکەکانی گەشەی فرەرەهەند و گشتگیرە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو راگەیاندنەدا باس لەوە کراوە کە لە بارودۆخی دژوار و ئەستەمی ئابووریدا کە تان و پۆی کارگە وکارخانە گەورەکانی وڵات لەبەر یەک هەڵوەشاوە،لە ئوستانێکی گەشەنەسەندوو و بێ پیشەسازی لە چەشنی ئوستانی کوردستان بڵاوکراوە وچاپەمەنییەکان بەبەردەوامی لە رووی ئابووری و سیاسەتی هەڵاواردندا لەژێر گوشار و مەترسی ئیفلاس ومایەپووچ بوون دان.بە تایبەت لە سێ ساڵی رابردوودا کە بە هۆی تەشەنە وبڵاوبوونەوەی پەتای کرۆنا زۆربەی سەرچاوە ئابوورییەکان وشک بوون،بڵاوکراوەکان و چاپەمەنی لە کوردستان دوو هێندە تووشی زیان و خەسار بوون و،هەروەک ئەوەی لە زومرەی لە بیرکراوەکانی مێژوو بن هیچ فریادرەسێکیان نییە.
هەر لە درێژەی ئەم راگەیاندنەدا لە بابەت سەرچاوەی ماددی ئەم بوارە هاتووە: یەکێک لە سەرچاوەکانی دابینکردنی تێچووی بڵاوکراوەکان ئەو بڕە هاوکارییە ماددییە بوو کە لە لایەن وەزارەتی ئیرشادەوە دابین دەکرا کە بە پێی ئامار وتۆمارکراوەکانی ساڵانی رابردوو ئەو بڕە هاوکارییەی ئەم بوارە لە ئوستانی کوردستان بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تر تەنانەت یەک لەسەر چواری هاوکاریکردنی بڵاوکراوەیەکی ئاسایی و مامناوەند لە ئاستی ئێراندا نییە.
ئەو دوو رێکخراوە چاپەمەنییەی ئوستانی کوردستان لە کۆتایی راگەیاندنەکەیاندا وێرای سەرکۆنەکردنی ئەو بریارەی وەزارەتی ئیرشادی کۆماری ئیسلامی دەڵێن: بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاربوونی بابەتەکە ئەو ئەنجوومەنە لە حاند ئەو بریارە نابەرپرسانە ونازانستییانەی جێگری چاپەمەنییەکانی وەزارەتی ئیرشاد کە مانەوە وژیانی بواری چاپەمەنی لە کوردستانی کردووەتە ئامانج بە تووندی نارەزایەتی خۆی دەردەبرێ و،خوازیاری ئەوەیەکە بەو پێیەی ئوستانی کوردستان یەکێک لە ئوستانە بێ دەرفەت و بێ بەشکراوەکانی ئێرانە،نەک تەنها لە رێگای ئەو بڕە هاوکارییە ماددییە،بەڵکوو دەبێ بە هەموو شێوەیەک هاوکاری و پشتگیری بکرێ،بە پێچەوانە بەرپرسیارەتی زیان و لێکەوتە کلتووری وسیاسییەکانی ئەو بریارە لە ئەستۆی بریاردەرانی ئەو برێارەیە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/09/21
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وتووێژی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لەگەڵ کاناڵی کەلەمە
بابەتی دواتر برای هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیانکرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?