By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: باوکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لەژیانکرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > باوکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لەژیانکرد
کوردستانهەواڵ

باوکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لەژیانکرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/08/23 at 12:02 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە داخەوە هەواڵی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک محەممەد بەنیبەشەر باوکی دوو هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵەمان لە شاری سنە پێگەیشت.
کاک محەممەدی بەنیبەشەر باوکی دوو هاورێی گیانبەختکردوومان،هاورێ شاخروخ ناسراو بە”دەبیر” و هاورێ شارام و،هەروەها باوکی ئازیزی هاورێی دێرین وکادری لەمێژینەی نێو ریزەکانی کۆمەڵە هاورێ نیما بەنیبەشەرە.
هاورێ شارامی بەنیبەشەر لە کاتێکدا ماوەیەکی کەم بوو کە خولی بارهێنان و پێگەیشتنی لە فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە تەواو کردبوو،بە داخەوە ساڵی ١٣٦٢ لە ئاوایی دۆزەغەرەی ناوچەی ساراڵی دیواندەرە لە ئاکامی شەری نێوخۆییدا گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانیدا بەختکرد.بەداخەوە چەند ساڵ دواتر هاورێ شارۆخی برای کە لە نێو ریزەکانی کۆمەڵەدا بە دەبیر دەناسرا،هاورێ لەگەڵ پێشمەرگەکانی گوردانی قارەمانی شوان پاش شەر وخۆراگرییەکی کەم وێنە ومێژووی لە مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاویدا لە ناوچەی شارەزوور گیانی ئازیزی بەختی رێبازی پیرۆزی کرد.
کاک محەممەد کە کەسایەتییەکی خۆراگر و سیمایەکی ناسراو و جێگای متمانەی خەڵکی شاری سنە بوو،نەتەنیا گیانبەختکردنی دوو لە باشترین رۆڵەکانی ورە وهەستی سەربزێوی وخەباتکارانەی لاواز نەکرد،بەڵکوو لەگەڵ پێگەیشتنی یەکێکیتر لە رۆڵەکانی بە نێوی نیما و بە ناردنی بۆ نێو ریزەکانی کۆمەڵە لەسەر رێبازی رۆڵە گیانبەختکرووەکانی سوورتر راوەستاو و هەتا دواساتەکانی تەمەنی دڵی کەیلی خۆزگەی رزگاری وسەربەستی بوو.
زۆر بەداخەوە ئەو باوکە خەباتکار ودڵسۆزە ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە٣١ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا، بۆ هەمێشە چاوەکانی لێکنا و ئێمە وئازیزانی بەجێهێشت.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک محەممەدی بەنیبەشەر لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی بەنیبەشەر،بە تایبەتی سەرەخۆشی خۆمان پێشکەشی کادر وتێکۆشەری لە مێژینەی ریزەکانی کۆمەڵە هاورێ نیما بەنیبەشەر و سەرجەم خەڵکی کوردستان و،بە تایبەت خەڵکی شاری سنەی قارەمان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
بژی یادی ئازیزی کاک محەممەدی بەنیبەشەر
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
٢٢ی ئاگوستی ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/08/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر یادی پێشمەرگەو ئەندامی سەرکردەایەتی حدک موسا باباخانی لە وڵاتی سوئێد بەرز راگیرا.
بابەتی دواتر بەرێوە چوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?