By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هەواڵ

باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/12/24 at 12:16 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو رۆژی سێشەممە ٢ی بەفرانبار بە داخەوە حاجی هەمزەی خودایاری لە شاری بۆکان بە هۆی چوونەسەری تەمەن ماڵئاوایی لە ژیانکردوە. کاک حاجی هەمزە باوکی هاورێی گیانبەختکردوو عەلی خودایاری ناسراو بە ئاکۆ،لە ناو خەڵکی شاری بۆکان وئاشنا و ناسیاوانیداو،وەک کەسایەتییەکی خۆش نێو خاوەن پێگە ومتمانەیەکی بەرزی کۆمەڵایەتی بوو. شایانی باسە هاورێ عەلی خودایاری کە لە نێو ریزەکانی کۆمەلەدا بە ئاکۆ دەناسرا،نەورۆزی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شەرێکی قارەمانانەدا لە ئاوایی ئاختەتەری ناوچەی بۆکان گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانیدا بەختکرد. ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک حاجی هەمزەی خودایاری لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری و هەموو خەڵکی خەباتکاری شاری بۆکان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین. هەرچەند کاک هەمزە وەک باوکێکی دڵ بریندار بەر لە وەدیهاتنی ئەو ئامانجانەی کە رۆڵەکەی لە پێناویدا گیانی بەختکرد ماڵئاوایی لە ژیانکرد،بەڵام دڵنیاین کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجە بەرزە ئینسانییەکانی هاورێ عەلی و هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێ. یادی ئازیزی کاک حاجی هەمزەی خودایاری بەرزو بەرێز بێ.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٣ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی

٢٣ی دسامبری ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/12/24
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دواڕۆژ ژمارە ١٠٠
بابەتی دواتر دواڕۆژ ژمارە ١٠١

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?