By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بزوتنەوەی جیهانیی راگرتنی توندوتیژی دژی ژنان پەرە پێبدەین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > Uncategorized @ku > بزوتنەوەی جیهانیی راگرتنی توندوتیژی دژی ژنان پەرە پێبدەین
Uncategorized @ku

بزوتنەوەی جیهانیی راگرتنی توندوتیژی دژی ژنان پەرە پێبدەین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/03/06 at 1:42 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پیرۆز بێت هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژن. ئەمساڵ لەكاتێكدا بەرەوپیری رۆژی جیهانی ژن دەڕۆین كە لەسەرتاسەری جیهان توندوتیژی دژی ژنان لەبەشێوە بەربڵاوو لەشێوازی جۆراجۆر بەردەوامە.

باری قورسی قەیرانە ئابورییەكان لەئەمریكا‌و ناوچەی یۆرۆ، كەوتووەتە سەرشانی ژنانی كرێكار‌و زەحمەتكێش كە زۆربەیان لەكۆچبەران پێكدێن. وشكەساڵی  لەئەفریقا، شەڕە ماڵوێرانكەرەكان، یەكەم جار ژنان دەكاتە ئامانج. لەسوریە بۆ تێكشاندنی بەرخۆدانی جەماوەریی، لەزیندانەكاندا بێبەزەییانە دەستدرێژی دەكرێتە سەر ژنان. لەهندوستان لەشوێنە گشتییەكان، بەكۆمەڵ دەستدرێژی دەكرێتە سەر ژنان، لە ئەفریقای باشور بەناوبانگترین وەرزشكار لە نیوەشەودا هاوڕێ كچەكەی دەكوژێت، كە ئەمە لەئەفریقایەكی باشوردا كە لە ئاپارتاید “رزگاری” بووە چاوەڕواننەكرابوو. لەئەفغانستان ژنان لە دادگا سەحراییەكانی تاڵیبان دادگایی‌و تیرباران دەكرێن. لەبەشێكی گەورە لەجیهان، بەردوامی توندوتیژی خێزانی، هاوسەرئازاریی، كەمئەندامكردنی جنسی، بازرگانی بەژنان، كچ كوشتن، كوشتن بەناوی شەرەف، دەستدرێژی بۆ سەر زیندانیان ژن لە ئەشكەنجەگاكان، توندوتیژی دەرونی‌و زارەكی، دەستدرێژی بەكۆمەڵە بۆ سەر ژنان، نائەمن بوونی شوێنەگشتیەكان بۆ ژنان، سەرتاسەری گۆی زەوی بۆ ژنان ترسناك كردوە.
بەڵام لەبەرامبەردا خەباتێكی بەربڵاوی جیهانی دژی نابەرابەری‌و چەوساندنەوەی ژنان لەئارادایە‌و دەكرێت دان بەودا بنێین كە بەشداری ژنان‌و بزوتنەوە روو لەگەشەكەیان، بڕبڕەی پشت‌و بناغەی سەرەكی هەموو بزوتنەوە عەداڵەتخوازی‌و ئازادیخوازییەكانی جیهانە.

لەئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی، دژە ژنبوون‌و چەوساندنەوە‌و سوكایەتی بەژنان، سیما‌و شوناس‌و كارنامەی رژیم نیشاندەدات‌و هەر ئەمەش پێناسەی سەرەكی كۆماری ئیسلامییە بەڕووی دەرەوەدا. لەم رژیمەدا بە میلیۆنان ژن بەزنجیری یاساكانی سەردەمی كۆیلایەتی شەتەكدراون. لەژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی دەستدرێژی بۆ سەر ژنانی زیندانی، توندوتیژی دژی ژنان، هاوسەرئازاریی، بازرگانیكردن بەژنان، دابەزینی بەردەوامی تەمەنی لەشفرۆشی، پەرەسەندنی ژنانی سەرشەقام، توندوتیژی دەرونی، جەستەیی‌و زارەكی‌و شێوە شاراوە‌و ئاشكراكانی توندوتیژی‌و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان، تا ئێستاش بەردوامە. كۆماری ئیسلامی زۆرترین ژمارەی زیندانیانی سیاسی ژن‌و رەوانەكردنی زۆرترین ژمارەی رۆژنامەنوسانی ژنی بۆ زیندانەكان لە كارنامەی رەشی خۆیدا تۆمار كردوە. لەژێر دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی، سوننەت‌و باوەڕە دواكەوتوو و كۆن‌و رزیوەكان بەردەوامییان هەیە‌و ئەم رژیمە بەستێنێكی لەبارە بۆ پاراستن‌و مانەوەی ئەو سوننەتانە.

كاریگەرییەكانی ئابلۆقە ئابورییەكان، هەڵاوسان‌و گرانی روولەزیادبوون‌و بێكاریی بەربڵاو، یەكەمجار ژنانی كرێكار‌و زەحمەتكێش دەكاتە ئامانج. هەژاریی روولەزیادبوون، خۆسوتاندنی ژنان‌و كوشتنی جگەرگۆشەكان لەلایەن دایكانەوە زیادكردوە‌و دیاردە كۆمەڵایەتیە وێرانكەرەكانی وەك لەشفرۆشی، ئێعتیاد‌و زۆربوونی ژنانی زیندانی‌و ئاوارەی سەرشەقامەكانی پەرەپێداوە.

ئێرانی ئیسلامی بۆ ژنان، زیندانێكی گەورەیە كە مێڵەكانی بە كۆنترین‌و رزیوترین یاساكانی كۆیلەتی قایمكراوە.
بەڵام لەقوڵایی ئەو زیندانەی كە كۆماری ئیسلامی بە یاساكان‌و دەسەڵاتی خۆی بەسەر ژنان‌و كۆمەڵگای سەپاندوە، خەباتی ژنان‌و پیاوانی یەكسانیخواز بە راوەستاویی درێژەی هەیە. شەڕێكی نابەرابەر‌و سەخت كە بە دامەزارندنی یەكەم بەردی بناغەی دەسەڵاتی ئەم رژیمە دەستیپێكرد تا ئێستاش بەردوامە. بزوتنەوەی كۆمەڵایەتی ژنان بە راوەستاوەیی‌و خاراوتر لەهەر كاتێك، بەهەڵسوڕاوان‌و رابەرانی جەسوری ناسراو، ناوو ناوبانگی جیهانی بۆ خۆی دەستبەر كردوە. لەپەلاماری بەردەوام‌و رۆژانەی دەزگاكانی سەركوت، ژنان‌و بەتایبەت ژنانی هەڵسوڕاو، سیاسی، رۆژنامەنوس‌و پارێزەران، لەیەكەمین ئامانجەكانی سەركوتن. لەماوەی یەك ساڵی رابردوو خۆڕاگری‌و خەباتی ژنان لەزیندانەكان، زانكۆكان‌و لە مانگرتنە كرێكارییەكان‌و میدیاكان، هەم رێز‌و سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راكێشاوە، هەم بارودۆخی دشواری كار‌و ژیان‌و خەباتی ژنانی بەرجەستەتر نیشان داوە.

بزوتنەوەی كۆمەڵایەتی ژنان لەئێران، تاسەر ئێسقان یەكسانیخواز، ئازادیخواز‌و پێشكەوتووە كە لەگەڵ خۆیدا ئەم تایبەتمەندی‌و باوەڕەی لە بزوتنەوە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەی ئێران بەهێز كردوە. لەپێشەوەی بزوتنەوەی ژنان، ژنانی سوسیالیست‌و هەڵسوڕاوانی سیاسی چەپ بوونیان هەیە. مانەوەی بزوتنەوەی كۆمەڵایەتی ژنان لە ئێران بەجۆرێكە كە هەوڵە بەربڵاوەكان بە ئیمكاناتی دارایی‌و میدیایی بەرچاو بۆ ئاشتكردنەوەی “فیمینیزمی ئیسلامی” لەگەڵ بزوتنەوەی یەكسانیخوازی ژنانی ناكام هێشتوەتەوە. پارێزەرانی رژیمێك كە بە دژەژنبوون‌و سەركوتی یەكەمین هەشتی مارس‌و ئەسید رژاندن،  دەسەڵاتی گرتەدەست‌و، بەرگریكارانی “فیمینیزمی ئیسلامی”، دەبێت سەرمایەگوزارییان لەسەر نەبوونی بیرەوەریی مێژوویی خەڵكدا كردبێت كە بیانەوێت خۆیان بخزێننە ناو بزوتنەوەی یەكسانیخوازی ژنانی ئێران.

لەكوردستان هەروەك باقی شوێنەكانی ژێر دەسەڵاتی رژیم، چەوساندنەوەی ژنان‌و بەردەوامیی باوەڕ‌و سوننەتە دواكەوتوانە‌و كۆنپەرستانەكان، ژنان بەرەو بارودۆخێكی دشوارتر دەبات. هەژاریی، بێكاریی، مافخوراوی‌و سەركوتی دەیان ساڵەی كۆماری ئیسلامی، هەمووی لە بەردەوامی ستەم لەسەر ژنان رۆڵ‌و كاریگەرییان هەیە.
بزوتنەوەی كۆمەڵایەتی ژنانی كوردستان سەرەڕای پەلامارە بەردەوامەكانی رژیمی ئیسلامی، سەرەڕای میلیتاریزەكردنی فەزای كوردستان‌و سپاردنی ژنان بەجوخەكانی مەرگ لەیەكەمین هێرشەكانی رژیم، لەدڵی بزوتنەوەی ئازادیخوازی نەتەوەیی رێگەی خۆی كردوەتەوە‌و ئێستاش زیاتر لەهەر كاتێك وەك یەكێك لە بزوتنەوە كۆمەڵایەتییە یەكسانیخوازەكان لەكوردستان دەناسرێت‌و ژنانی هەڵسوڕا‌و سیماكانی ئەم بزوتنەوەی بەرجەستەكردوە. بزوتنەوەی كۆمەڵایەتی ژنان روویەكی ئەمڕۆیی تر‌و مۆدێرنتر‌و مرۆیی تر بە خەباتی نەتەوەیی‌و ئازادیخوازی كوردستان دەبەخشێت‌و كاریگەریی لەسەر فەزا گەشتییەكەی دادەنێت، هەروەها لەناو حیزبە سیاسییەكان پێگەی ژنان هێزی پێشڕە‌و بەرەوپێشبردنە.

لەژێر دەسەڵاتی رژیم لەكوردستان كە قانونی پادگانە سەربازییەكان تێیدا حوكمفەرمایە، ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەكان، رۆژنامەنوسی، ئەنجومەنە ئەدەبی‌و فەرهەنگییەكان، ئێن جی ئۆ كان، سینەما، ئەدەبیات، مۆسیقا‌و نوسین بەشدارییەكی بەرچاویان هەیە. لە بزوتنەوە كۆمەڵایەتییەكانی كرێكاری، خوێندكاریی‌و مانگرتنەكان‌و هەر جوڵەیەكی كۆمەڵایەتی لەكوردستان لەهەموو ئاستەكان بەشدارییەكی چالاكانەیان هەیە. بەڕێوەچوونی سیمیناری ساڵانەی ژنانی كوردستان بەبەشداری هەڵسوڕاوانی ژن‌و بە بۆچونی سیاسی جیاواز، پێویستیی هاوكاری‌و یەكگرتوویی ژنانی كوردی بە قۆناغی پراكتیك گەیاندوە.
لەسەر لوتكەی خەباتی سەخت‌و دشواری كوردستان لە ماوەی دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی، لەزیندانەكان، لە گۆڕەپانەكانی ئێعدام، لەكاری نهێنی، لەریزەكانی پێشمەرگەی كۆمەڵە، ژنانی چەپ‌و سوسیالیست‌و ژنانی كۆمەڵە، قارەمانانە راوەستان. ئەم مێژووە گرانبەهایە، بەكارنامەی كۆمەڵە، بە سیمای بزوتنەوەی چەپ‌و سوسیالیستی‌و بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی نەتەوەیی كورستان، ئێعتبار‌و بەها‌و پایەداری بەخشیوە.
هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژن رێز لێدەگرین. ئەم رۆژە لەهەموو ژنانی كرێكار‌و زەحمەتكێش، لەژنانی ئازادە‌و یەكسانیخواز، لەژنانی زیندانی، ژنانی جیهان‌و ئێران‌و كورستان پیرۆزبایی دەكەین. جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە كە كۆمەڵە هەروەك مێژووە پڕ شانازییەكەی لەماوەی دەیان ساڵی رابردوو داكۆكیكاری لێبڕوای رزگاری ژنان‌و خەباتكاری ریزەكانی یەكەمی ئەوان دەبێت.
لەبەرز راگرتنی هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ژن، رێز لەناو یاد‌و بیرەوەری سەرجەم ژنانی گیانبەختكردووی رێگەی ئازادی‌و بەرابەری‌و سوسیالیزم لێدەگرین. سڵاویان بۆ دەنێرین‌و جەخت لەسەر بەڵێن‌و پەیمانەكانمان بۆ سەرخستنی ئامانجەكانیان دەكەینەوە.

 

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/03/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر هەڵسوڕاوێكی دێرینی كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد
بابەتی دواتر هەشتی مارس رۆژێك بۆ دەربڕینی دەنگی نیوەی كۆمەڵگا

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?