By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بە دروشمی ” نا “یەکی تر بە کۆماری ئیسلامی، خۆپیشاندانێک لە لەندەن بەڕێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بە دروشمی ” نا “یەکی تر بە کۆماری ئیسلامی، خۆپیشاندانێک لە لەندەن بەڕێوەچوو
هەواڵ

بە دروشمی ” نا “یەکی تر بە کۆماری ئیسلامی، خۆپیشاندانێک لە لەندەن بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/04/01 at 2:50 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی، کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکی بەرین بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە کوردستانی و ئێرانییەکانی دانیشتووی شاری لەندەن و نوێنەری حیزب و ڕیکخراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، بە تایبەت  ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی کۆنەپەرست و تێرۆریست پەروەری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو.

 

درووشمی سەرەکی ئەو خۆپیشاندانە، بۆ جارێکی دیکە وتنی ” نا” یەکی تر بوو بە ڕژیمی ئیسلامی و سیستەمی دەسەلات دارییەتی ئەو ڕژیمە سەرکوتگەرە کە ماوەی ٤٠ ساڵە جگە لە شەڕ و ماڵوێرانی و ئێعدام و ئەشکەنجە هیچ شتێکی دیکەی بە دیاری بۆ گەلانی ئێران نە هێناوە.

 

لەو خۆپیشاندانە دا دەیان درووشمی جۆراوجۆر بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی بۆ سەرکۆنە و ڕیسوا کردنی حکومەتی ئیسلامی لە لایەن خۆپێشدان دەرانەوە بە دەنگی بەرز گوترانەوە و سروودی شۆڕشگێڕانەی ئامادە بووان ترسی خستبووە دڵی بەکرێگیراوانی جێگیر لەو باڵوێزخانەیە. هاوکات شەقام و گۆڕەپانی بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیم بە ئاڵای کوردستان رازیندرابووەوە.

 

پێویست بە ئاماژەیە کە چەندین کاناڵی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی لە شوێنی خۆپیشاندانەکە ئامادە بون.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەبریتانیا

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/04/01
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە
بابەتی دواتر پەیامی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بەهانای خەڵكی سێڵاو لێدراوی ئێرانەوە بچن

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?