By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداری كۆمیتەی سوئیسی كۆمەڵە لە مەراسیمی رۆژی 8ی مارس
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەشداری كۆمیتەی سوئیسی كۆمەڵە لە مەراسیمی رۆژی 8ی مارس
هەواڵ

بەشداری كۆمیتەی سوئیسی كۆمەڵە لە مەراسیمی رۆژی 8ی مارس

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/03/13 at 2:09 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی ۱۲ی مارچ له شاری بادن ڵه سوئیس کۆرێک به هاوکاری کۆمەڵە و چەن لایەن کۆردستانی و ئێرانی بۆ رۆژی ٨ی مارچ بەرێوە چوو و تێدا چەندین وتار و کلیپ پێشکەش کرا.

هاورێ مۆحەمەد قەوامی وەکو نوێنەری وەفدی کۆمەڵە پەیامی کۆمەڵەی پێشکەش کرد .

دەقی پەیامەکە :

رۆژی ٨ی مارس رۆژی نارەزایەتی دژ بە چەوسانەوەو زوڵم و زۆر دژ بە ژنانە . ئمساڵ ساڵێکی دیکە بەسەر مێژووی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن تێپەڕی، ئەمە لە کاتێکدایە کە ژنانی جیهان و ئێران بەگشتی و کوردستان بەتاێبەتی هێشتا لە گەڵ کلتوور و یاسای دواکەوتووەکانی زاڵ بەسەر کۆمەڵگا دەژین.و ڕۆژانە بە هەموو شێوازێ ژنان ئەبن بە قوربانی کلتووری پیاو سالاری.
8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، مێژوویەكی پر لە خەباتی سیاسی و كۆمەڵایەتی ژنان، دژی نایەكسانیەكانی ناو كۆمەڵگایە.
دوای شۆرشی گه‌لانی ئێران و هاتنه‌ سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران،کە یەکێک لە دڕەندەترین و زاڵ ترین سیستمەکان بە سەر کۆمەڵگا و ژنانە، خه‌بات له‌ نێو ژناندا شێوازێكی دیكه‌ی گرته‌به‌ر. ئەم خەباتە بۆ ژنانی کوردستان ، رەهەندی جیاوازی هەبووەو تا هاتووە خەباتی شاخ و خەباتی شاری لەیەک گرێداوە. بۆئەم مەبەستەیش سەدان گیانبەختکردووی پێشکەش بە ئازادی و عەداڵەت کردووەو سەدان ژنی تێکۆشەرو خەباتکار راپێچی زیندان و ئەشکەنجەگاکان کراوون. ئەگەر چاوێك بە بارودۆخی ژنانی كورد بخشێنین، دەبینین ژنانی كورد چۆن ڕووسورانە بەرامبەر ئەو هەموو دواكەوتوویانە وەستاونەتەوەو نەك تەنیا لە پێناو مافی خۆیان وەك ژن، بەڵكو لە بەرگری كردن لە پاراستنی خاك و نیشتماندا بە كردەوە لە مەیداندان و قوربانی كەمیان نەداوە. بۆ هەمووانیش روونە كە لەم بوار و شێوازە خەباتەدا كۆمەڵەو ژنانی ناو كۆمەڵە ڕچە شكێن بوون و مێژوو شاهیدی ئەم راستیەیە. ژنانی گیانبەختكردووی ناو ڕیزەكانی كۆمەڵە پیناسەی خەباتی بێوچان و بەرابەریخوازی كۆمەڵگای كوردستانە بۆیە هەر لێرەدا ڕێز دەگرین لە گیانفیدایی و ڕچە شكێنیان.
پاش بەسەر کار هاتنی کۆماری ئیسلامی بۆ هەمووان سەلمێندراوە کە سیستەمیکی دەسەڵاتی زاڵ بەسەر ئێراندایا ،و لەو پەڕی دڕەندییەوە لەگەڵ ماف و ئازادییەکانی ژنان مامەڵەی کردووە.
جوداکردنەوەی شوێنە گشتیییەکان لە نیوان ژنان و پیاوان ،یاسای فرەژنی، ئێعدام ، زیندانی کردنی ژنان و سەنگسار بەشێک لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ژنان بووە کە تا بەئەمڕۆ بەردەوام بووە.
هاوکات لەگەڵ ئەم ناعەداڵەتییانەی کە لە دژی ژنان هاتووەتە ئاراوە، بوونی دەیان كەس لە ژنانی خەباتكار، رۆژنامەنوس و خوێندكار‌و هەڵسوڕاوی كرێكاریی لە زیندانەكان، نیشانەی ئەوەیە کە بزووتنەوەی ژنان لە ئیران دا بووەتە یەکێک لە بە هێزترین بزووتنەوەکۆمەڵایەتییەکان.
و دڵنیاین تا سەرکەوتن و گەیشتن بە مافەکانی ژنان بەردەوام دەبێت.

پیرۆز بێت٨ی مارس

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کمیته سویس

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/03/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێكی پژاك سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەیان لەشاری سلێمانی كرد
بابەتی دواتر بەشداری كۆمەڵە لەكۆبوونەوەی نێونەتەوەیی حیزبە سۆسیالیستەكان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?