By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداری كۆمەڵە لەكۆبوونەوەی نێونەتەوەیی حیزبە سۆسیالیستەكان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەشداری كۆمەڵە لەكۆبوونەوەی نێونەتەوەیی حیزبە سۆسیالیستەكان
هەواڵ

بەشداری كۆمەڵە لەكۆبوونەوەی نێونەتەوەیی حیزبە سۆسیالیستەكان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/03/15 at 11:40 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەی نێونەتەوەیی پرۆگرێسو ئاڵیانس كە بە بەشداری زیاتر لە ١٣٠ حیزبی سۆسیالیست و سوسیال دیموکرات لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ مانگی مارس بەڕێوەچوو.

ڕۆژانی ١١ و ١٢ی مانگی مارسی ٢٠١٧ کۆنفرانسی پرۆگرێسو ئاڵیانس لە شاری بێرلین لە ئاڵمان بە بەشداری زیاتر لە ١٣٠ حیزبی سۆسیالیست و سوسیال دیمۆکرات لە ژێر ناوی فۆڕمدان بە داهاتوومان بەڕێوەچوو.

سەرەتا کۆنستانتین وینۆف بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرێسو ئاڵیانس کۆبوونەوەکەی کردەوە. دواتر ستێفان لوڤێن سەرۆک وەزیرانی سوێد و سەرۆکی حیزبی سوسیالدیمۆکراتی سوێد، ئانتۆنیا کۆستا سەرۆک وەزیرانی پۆرتێگاڵ و سەرۆکی حیزبی سوسیالیستی پۆرتێگاڵ و مارتین شووئیس کاندیدای جێگری سەدری ئەعزەمی ئاڵمان و سەرۆکی حیزبی سوسیال دیموکراتی ئاڵمان قسەوباسیان کرد.

وتەبێژەکان لەبابەت هاوخەباتی حیزبە سوسیالیست و سوسیال دیموکراتەکان، یەکبوونی، کۆمەڵگایەکی عادڵانە، چارەسەرکردنی کێشەی نەتەوە بندەستەکان، یەکسانی نێوان ژن و پیاو، دیموکراسی، چۆنییەتی پووچەلکردنەوەی هێرشی حیزبە ڕاست و پۆپۆلیستەکان بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ قسەوباسیان کرد و بەرنامەکانی خۆیان بۆ خەباتی داهاتوو خستە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

جێگای باسە لە ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرێسیو ئاڵیانس کرا و کاک سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان بە کۆی دەنگ وەک یەکێک لە دەستەی بەڕیوەبەرانی دامەزراوەکە هەڵبژێردرا.
جێگەی باسە زۆربەی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەڕێزەوە باسی خەباتی بێوچانی گەلی کوردیان دەکردو کوردستانیان وەک بنکەیەکی بەهێزی دیموکراسی و پێشکەوتنخوازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف دەکرد.

هەروەها لە چەند شوێندا باسیان لە بەشداری بەرفراوانی لایەنە کوردییەکان لە کۆبوونەوەی حیزبە سوسیالیست و سوسیال دیموکراتەکان کرد و پێیان وابوو کە کوردەکان کاریگەرییان لەسەر کۆبووەنەوەکەدا هەیە.

لە لایەن کۆمەڵەوە سەعدی موحەممەدپوور ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە و بەرپرسی پەیوەندییەکان و سروور خەلیلی ئەندام و هەڵسووڕاوی کۆمەڵە لە ئاڵمان بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد. لە ماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا نوێنەرانی کۆمەڵە لەگەڵ نوێنەرانی دیکەی کوردی لە کۆنفرانسەکەدا بیرڕایان گۆرییەوە.

یەکێک لە ئەو بابەتانە کە لە کۆبوونەوەکەدا ڕەخنەی لێگیرا ژمارەی کەمی بەشداربووانی ژن لە کۆبوونەوەکەدا بوو کە ئەمە وەک گرفتێک باسی لێ کرا کە دەبێ هەوڵ بدەین لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا ژنانی زیاتر وەک نوێنەری حیزب و لایەنە چەپەکان بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا بکەن. دیارە بەشداری کەمی ژنان لە نوێنەرایەتی حیزبە چەپەکان پێوەندی بە هەموو وڵاتانی جیهانەوە لەوانە وڵاتانی پێشکەوتووی ئورووپایشەوە هەیە. جێگای باسە ژنان لە دەستەی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هەدەپە بەشدار بوون کە لە لایەن چەندین کەس لە نوێنەرانەوە بە گرینگ وەسف کرا.

لە کوردستانەوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتیکی گەلان ( ‌HDP) بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
کۆمەڵە هەوڵ دەدا لە داهاتوودا کورتەیەک لە باسە گرینگەکانی کۆبوونەوەکە بە زمانی کوردی بڵاو بکاتەوە و پێمان وایە باسەکانی نێو کۆبوونەوەکە دەتوانێ یارمەتی بە دەوڵەمەندکردنی باسەکانی پێوەندیدار بە بزووتنەوە چەپ، دیموکراسی خوازی و یەکسانی لە کۆمەڵگادا بدا.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/03/15
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداری كۆمیتەی سوئیسی كۆمەڵە لە مەراسیمی رۆژی 8ی مارس
بابەتی دواتر وەفدێكی كۆمەڵە‌و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?