By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداریی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > بەشداریی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكە
کوردیهەواڵ

بەشداریی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/12/06 at 10:57 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

37ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە بەشداری شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە وڵاتی سوئید بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەكە ئێوارە رۆژی شەممە 5ی دیسامبەر2015 لەشاری یوتۆبۆری بەڕێوەچوو و هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان (كومیتەی یوتوبۆری) بە پەیامێك بەشداری ئەو رێوڕەسمە بوون.

دەقی پەیامەكە:

ئامادەبووانی بەڕێز سڵاوی ئێمەتان پێشكەش بێت
سی‌و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سەر جەم كادرو ئەندامانی ئەو حیزبە‌و لە جەماوەرە بە ئەمەكەی باكوری كوردستان كە هەر دەم بە شێوەگەلێكی جیاواز ئامادەی گیانبازین بۆ وەدسهێنانی ئامانجەكانیان پیرۆز بێت.

پرسی كورد لە باكوری كوردستان و مەینەتیەكانی جیاواز نیە لەو چەوساندنەوەیە كە لە كوردستانی رۆژهەڵات لە ئارادایە. هەر بۆیە لە سی و حەوتەمین ساڵۆەگەری دامەزراندنی پارتی كڕێكارانی كوردستاندا سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانبەختكردووانی ڕێگای ئازادی دادەنەوێنین و خۆمان بە ها‌وخەباتی پارتی كڕێكاران دەزانین.

هەروەها بە تەواوی توانامانەوە پشتگیری خەباتی خەڵكی باكوری كوردستان دەكەین‌و و لێرەوە رایدەگەیەنین كە وەك هەمیشە پرینسیبی هاوخەباتی و هاوچارەنوسی لە بەر چاو دەگرین. بە هەموو جیاوازییە هزری و ڕێكخراوەیەكانیشمانەوە، جگە لە ئەزمونەكانی خەباتی نەپساوەی گەلی كورد لە دژی داگیر كەران، دەستدڕێژی تاریك پەرەستانی ناسراو بە داعش بە تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان و خەباتی خەڵكی رۆژئاواو بەرەنگارییان و راوەستانیان لە بەرانبەر شەمشەمەكۆێرەكانی عیراق و شام، بە ئێمە دەڵیت كە یەكگرتوویی و پشتبەستنمان بە هێزی لە بن نەهاتووی خەڵكی كوردستان‌و، یەكتر قبوڵ كردن و فەراهم كردنی زەمینە بۆ پلورالیزمی سیاسی، بۆ دیالۆگ لە پێنا‌و بەرژەوەندی نەتەویی، بە تایبەت لەهەلومەرجی ئاڵۆزی سیاسی و ئابوریی وەك ئەمرۆدا، پێشمەرجی گرنگ و حاشاهەڵنەگرن.

هەر بۆیە دەبێت لە گۆڕەپانی ململانێی سیاسی لە بەرامبەر دۆژمنان و داگیركارانی كوردستاندا بۆ یەكریزی و ها‌ودەنگی ئۆپۆزیسیۆنی كورد بێوچان و دوور لە بەرژەوەندی حیزبی هەنگا‌و بنرێت، تاكو یەكڕیزی خەڵكی كوردستان مسۆگەر بكرێت. پلامار و هێرشی داعشی سوننی و شیعە بۆ سەر خاك و خەڵكی  كوردستان جاڕێكی تریش بە ئێمەی سەلماند كە دەبێت یەكگرتوو و ها‌وسترادتیژ و یەكدەنگ بین.

ها‌وڕێیان: ئێمە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وێرای پشتیوانی لە داخوازی رەوای گەلی كورد لە باكور، دەورو و ڕۆڵی پارتی كڕێكارانی كوردستان و بەرخۆدانی لە خەبات دژ بە كۆنەپەرستان و داگیركاران بەرز دەنرخێنین، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانبەختكردووانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری كوردستان دادەنەوێنین و پیرۆزبایی ساڵۆەگەری حیزبەكەتان لێ دەكەین.

سەركەوتووبن .

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆمیتەی یوتوبۆری

5/12/2015

Untitled-1 copy

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/12/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی نوێنەرایەتی هەولێری کۆمەڵە لە کەرنەڤاڵێکی ئەدەبی لە شاری کۆیە
بابەتی دواتر وێنە.. بۆ رێزگرتن لە رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، كۆمەڵە كۆڕێكی لەسوئیس سازكرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?