By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و کۆبوونەوە لە بەردەم پارلمانی وڵاتی نۆروێژ لە دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و کۆبوونەوە لە بەردەم پارلمانی وڵاتی نۆروێژ لە دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران
کوردی

بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان و کۆبوونەوە لە بەردەم پارلمانی وڵاتی نۆروێژ لە دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/09/17 at 11:12 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٧ی سپتامبری ۲٠۲۱ی زایینی، خۆپێشاندان و کۆبوونەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی و مەحکووم‌کردنی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران، لە بەردەم پاڕلمانی نۆروێژ لە شاری ئۆسڵۆ لەلایەن ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ” ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.
پاشان لەلایەن بەرێزان ” ئیبراهیم کۆنەپۆشی” و” بەفرین رۆستەمی” بە هەر دوو زمانی کوردی و نۆروێژی بەخێرهاتنی بەشداران کرا و چەندین دروشمی کوردی و نۆروێژی و فارسی بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و دژی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن بەرێوەبەران و بەشدارانی خۆپێشاندان گوترانەوە.
دواتر  پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە کوردی لە لایەن ” خوسرەو قادری” و بە نۆرویژی لە لایەن ” موژدە چاوشینی” خوێندرایەوە.

لە پەیامی ناوەندی هاوکاری دا هاتبوو:” دیارە ئەوە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەزاندنی سنوور و پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتانی دراوسێ، هەڕەشە لە گیان و ماڵ و سامانی خەڵکی مەدەنی و نانەوەی ئاژاوە و بشێوی لە ناوچەکەدا دەکات و ئەو ڕێژیمە بە خولقاندنی کارەسات و کوشتن و تێرۆر و تاوان دژ بە مرۆڤایەتی خووی گرتووە و شوناسی خۆی لەگەڵ قەیران و ناسەقامگیری گرێ داوە.”

 لە بەشێکی دیکەی پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێرای ئاماژە بە قەیرانەکانی ناوخۆیی رێژیمی ئاخوندی ئێران دا هاتبوو:
” کۆماری ئیسلامی لە نێوخۆی وڵاتدا تووشی دەیان قەیرانی چارهەڵنەگر بووە و لە ماوەی تەمەنیدا وا ڕاهاتووە کە بۆ خۆدزینەوە لە چارەسەریی قەیرانێک، قەیرانێکی دیکە بخولقێنێت. هەربۆیە ئەمجارەش بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە دۆخی سیاسیی ناوچەکە و دانبەخۆداگرتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە هەمبەر تاوان و دەستدرێژییەکانی، پێی وایە بە چاوسوورکردنەوە لە خەڵکی مەدەنی و هەڕەشە لە ماڵ و حاڵی پەنابەرانی سیاسی، دەتوانێ کاریگەری لەسەر ئیرادەی سیاسیی نەتەوەی کورد و ڕێکخراوە خەباتکارەکانی دابنێت و بە ئامانجە گڵاوەکانی خۆی بگات.”

لە کۆتایی پەیامی ناوەندی هاوکاری دا وێرای مەحکوم کردنی ئەو هەڕەشە و هێرشانەی رێژیمی ئێران، داوای لە بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان، ئازادیخوازان، هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کومەڵگای نێودەوڵەتی دەکات سنوورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئەو ڕێژیمە دابنێن و بە هەڵوێست و کردەوەی خۆیان، لە بەرانبەر ئەو هەوڵە تێکدەرانەیەی ڕێژیمی ئێراندا بوەستنەوە.


جێگای ئاماژەیە کە بە سەدان ئەندامی حیزبە کوردستانییەکان، کەسایەتییە سیاسییەکان و کوردانی دانیشتووی نۆروێژ بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوون و بۆ مەحکووم‌کردنی هێرش و تۆپبارانی بنکە و بارەگاکانی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنگیان خستە پاڵ دەنگی هێزەکانی خەباتکاری کوردستان. هەروەها پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی نۆروێژی لە سەر شەقام و خەڵکی نۆروێژی بڵاوکرایەوە کە دەگەڵ پێشوازی خەڵکی بیانی بەرەوروو بوو.
شایانی باسە کە خۆپیشاندانەکە بە چەندین سروودی شۆڕشگێڕی لە لایەن هونەرمەند ” شێرکۆ مەریوانی” و دروشم بە زمانی نۆروێژی، فارسی و کوردی پاش دوو کاتژمێر کۆتایی پێهات.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/09/17
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر به ڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لە وڵاتی فینلاند لە سەر بانگە وازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بابەتی دواتر بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?