By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ساڵانەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان كۆمیتەی ئاڵمان (وێنە)
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ساڵانەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان كۆمیتەی ئاڵمان (وێنە)
هەواڵ

بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی ساڵانەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان كۆمیتەی ئاڵمان (وێنە)

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/09/08 at 4:06 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لە رۆژانی ٦ و٧ ی مانگی سپتامبری ٢٠١٤ بە بەشداری ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان کۆنفرانسی ساڵانەی رێکخراوی ئاڵمانی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.
ئەم کۆنفرانسە لە گەنگەشەیەکی هاوڕێیانەو ڕاشکاو دا دواگۆڕانکاریەکانی کوردستان و هەلومەرجی رێکخراوەیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە گشتی و رێکخراوی ئاڵمان بەتاێبەتی خرایە بەر باس وگفتوگۆ.

کۆنفرانسەكە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەمە ٦مانگی سپتامبر دەستی بەکار کرد. سەرەتا سرودی فەرمی کۆمەڵەو دەقێقەیەک وستان بۆرێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی کۆمەڵەو بزووتنەەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان و رێگای ئازادی و سوسیالیسم بوو بە یەکەم وێستگەی کۆنفرانسەکە.
لەسەر داوای دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفرانسەکە هاوڕێ رەزاکەعبی بەرپرسی هەیئەتی ئیجرایی کۆمەڵە قسەوباسێکی لە سەر بارودۆخی کوردستان و هەلومەرجی ئێستای کۆمەڵەو شکست هێنانی پروسەی یەکگرتنەوە و کار و چالاکی رێکخراوەکانی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات و.. پێشکەش بە کۆنفرانس کرد.

پاشان ئەندامانی کۆنفرانس چالاکانە ئەوە باسەیان هەڵسەنگاند، دواتر لە سەر بارودۆخی رێکخراوەیی ئەندامانی ئاڵمان گفتوگۆ کراو ئەندامان سووربوونی خۆیان بۆ درێژە دان بەخەبات و چالاکی زۆرتر ڕاگەیاندو بەڵێنیان تازەکردەوە کە شێلگیرانە بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانی خەڵکی زۆرلێکراوی کوردستان تێبکۆشن و هەڵسووڕاوی یەکسانی خۆازی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی بن.
باسی دیکەی کۆنفرانس هەڵسەنگاندنی کار و چالاکی کۆمەڵه له رێکخراوی ئاڵمان بوو که کۆمیتەی ئاڵمان ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلی لە سەر یەکساڵی ڕابردووی هەڵسووڕانیان پێشکەش بە کۆنفرانس کردو لەم بەشەیش دا ئامادەبووان بە رخنەو پێشنیار باسەکەیان دەوڵەمەند کرد و بەڕوونی تیشکیان خستەسەر کەمووکۆڕیەکان و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری کۆمیتەی ئاڵمان ڕاگەیاند.

دوابڕگەی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە هەڵبژاردنی کۆمیتەی رێکخراوی ئاڵمان کە لەم بەشەیش هەڵبژاردنی بۆ کومیتەی ئاڵمان ئەنجامدا و هاورێیان مەهوەش حەمیدی، ئەبوبەکر محەمەدی(لەگز)، مزەفەر ئەحمەدی، شۆڕش رەشیدی و خەسرەو ئەحمەدی وەک کۆمیتەی ئاڵمانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هەڵبژارد.

کۆنفرانسەکە پاش هەڵبژاردنی هاورێیان و دوای قسەو باسێک لە لایەن هاورێ رەزای کەعبیەوە سەرکەوتووانە کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا.

کۆمەڵەی زەحمەرتکێشانی کوردستان _ کۆمیتەی ئاڵمان
٧ی سپتامبری ٢٠١٤

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/09/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر اطلاعیە کومەلە زحمتکشان کردستان درارتباط با مسالە اتحاد دوبارە میان کومەلە
بابەتی دواتر بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵه‌ لە وڵاتی سوئێد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?