By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هەواڵ

دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/09/19 at 11:39 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخەوە ئاگادار بووین کە دوێنێ هەینی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، رێکەوتی١٨ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی، دایە “فاتمەی دەستووم” دایکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە،هاورێ “ئەسعەد تازیک” لە گووندی” ولەژێر”ی مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. هاورێ ئەسعەد تازیک کەسایەتییەکی خۆشناو و تێکۆشەرێکی ناسراوی ناوچەی مەریوان بوو کە لە سەرەتاکانی هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی بە هۆی کار و هەڵسوورانی لە پێناو رێباز و ئامانجەکانی کۆمەڵەدا لە لایەن دام ودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژیمی تازەبەدەسەڵاتگەیشتووی ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بەداخەوە ئێعدام کرا. دایە فاتمەش وەک هەزارانی دایکی شۆرشگێری ئەم کوردستانە کە جگەرگۆشەکانیان پێشکەشی خەبات لە پێناو ئازادی و رزگاری بەشمەینەتان کردووە،هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی وەک نموونەی دایکێکی خۆراگر و کۆمەڵەخۆشەویست،دڵی پر لە خۆزگەی رزگاری و وەدیهاتنی ئەو ئامانجە بەرزە ئینسانییانە بوو رۆڵە ئازیزەکەی لە پێناویدا گیانی بەختکرد. ئێمە بە بۆنەی مەرگی دایە فاتمەی دەستووم لە لایان هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەسوکاری ئازیزی دایە فاتمە و هەموو خەڵکی ئاوایی ولەژێر وناوچەی مەریوان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین. بەرز وبەرێز بێ یادی ئازیزی دایە فاتمەی دەستووم.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی

١٩ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/09/19
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کەسایەتییەکی خۆشناوی شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بابەتی دواتر دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?