By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دیداری نوێنەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەگەڵ کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > دیداری نوێنەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەگەڵ کۆمەڵە
کوردستانهەواڵ

دیداری نوێنەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەگەڵ کۆمەڵە

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/06/30 at 2:36 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

دوابەدوای جموجۆڵە دیپلۆماسییەکانی هێزە سیاسییەکانی کوردستان، شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، پێکهاتوو لە بەرێزان دوکتور شێرکۆ محەممەدئەمین، دوکتور حەکیم عەبدولکەریم، زەینەب مستەفا، نەسرین ئەحمەد و شۆرش خدر، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، سەردانی پێوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانیان کرد.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە و وتووێژەکان چەندین پرسی وەک بارودۆخی ئێستای کوردستان، بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، خەباتی نەتەوەی کورد لە چوار پارچەی کوردستان و پێویستی بەهێزکردنی پشتیوانی و خەبات دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی، لە خۆ گرتبوو.

لەم دیدارەدا شاندی کۆمەڵە کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ساڵح شەریفی، ئیدریس کۆلادووزی، دارا قوڕەیشی و جەماڵ ئەحمەدی، باسیان لە گرنگی یەکڕیزیی هێزە ئازادیخوازەکانی کورد کردەوە و ڕایانگەیاند کە هەر هاوپەیمانییەکی سیاسی نێوان حیزب و بزووتنەوە کوردییەکان دەبێ لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتنی یەکتر و پاراستنی سەربەخۆیی تەشکیلاتی هەموو لایەنەکان بێت. هەروەها هەردوو لایەن هاوڕا بوون لەسەر ئەوەیکە دەبێت لایەنە سیاسییەکانی کورد بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی کورد لە هەموو بوارە سیاسی و سەربازی و میدیاییەکاندا هاوڕیزی و یەکگرتویی خۆیان بپارێزن.

هەر دوو لایەن وێڕای پێشوازی لە هەر دیالۆگ و هاوکارییەک لە پێناو بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی نەتەوەی کورد، جەختیان لەوە کردەوە کە یەکگرتوویییەکی ڕاستەقینە تەنیا کاتێک دروست دەبێت کە لەسەر بنەمای دێموکراسی و شەفافیەت و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە ناوەندگەرایی و هەژموونی سیاسی و ڕێکخراوەیی بێت.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا جەختیان لەسەر بەردەوامی پەیوەندی و دیالۆگی سیاسی کردەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی

٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٥ی زایینی

TAGGED: دیداری کۆمەڵە, دیداری نوێنەرانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەگەڵ کۆمەڵە, کۆمەڵە, کۆنگرەی نەتەوەیی کورد
KomalaMedia 2025/06/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کاریگەریی سۆشیاڵ میدیا لە بزووتنەوە سیاسییەکاندا
بابەتی دواتر  هەڵوێستە و تێگەیشتنێکی یاسایی لەسەر بڕیاری دادگای جنایی سلێمانی لەسەر تاوانبارکردنی یەکێک لە هاوڵاتییانی ئێران لە پەیوەندی بە پرسی تێرۆری شوعەیب زارعی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?