By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دەیەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > دەیەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو
هەواڵ

دەیەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/12/11 at 11:49 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە میوانداری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەیەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران کاتژمێر ۱۱ی سەرلەبەیانی رێکەوتی ۱۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی پێکهات.

سەرەتای کۆبوونەوەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و کورد راگەیندرا و پاشان دەستووری کاری کۆبوونەوەکە پەسندکرا.

بەرێز کاک حەمەنەزیف قادری بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوکاری باسێکی لەسەر کار و چالاکییەکانی ناوەند و هەروەها میکانیزمەکانی کارکردنی ناوەندی هاوکاری پێشکەش کرد و دواتر هەرکام لە حیزبەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە وێرای سپاس لە بەرێوەبردنی کار و چالاکییەکانی ئەم دەورەیە پێشنیاراتی خۆیان بۆ چالاکییەکانی داهاتوو پێشکەش کرد.

لە برگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکەدا هێلە گشتیەکانی ناوەندی هاوکاری و پرنسیپەکان و ئامانجەکانی ناوەند خرانە بەرباس و بە تێکرای دەنگی بەشدارانی کۆبوونەوەکە پەسند کرا.

بەشێکی دیکەی کاری کۆبوونەوەی ناوەند باس لەسەر هاوکاری ئەمنییەتی لایەنەکان بوو کە پاش نەزەر و بۆچوونی بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەتیەکانی سەربەحیزبەکانی ناوەند ، بریار و راسپاردەی پێویست لەوە بارەوە بۆ میکانیزمی هاوکارییەکان پەسند کرا.

لە کۆتا باسی دەستووری کاری کۆبوونەوەی ناوەند پرۆژەی پلاتفۆرمی هاوبەشی ناوەندی هاوکاری رووبە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی خرایە بەرباس و پاش ئالووگۆری بیرورا بریاردرا لە داهاتوویەکی نیزیکدا پاش گونجاندنی نەزەری سەرجەم ئەندامان وەک پلاتفۆرمی ناوەندی هاوکاری رووبە رای گشتی و بەتایبەت ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بڵاو بکرێتەوە.

کۆبوونەوەکە لە فەزایەکی دۆستانەدا کاتژمێر ٤ی ئێوارەی هەمان رۆژ کۆتایی پێهات.

 

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

۱۹ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/12/11
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر باوكی دوو پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد
بابەتی دواتر دایكی پێشمەرگەیەكی فیداكاری كۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?