By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد: لە تێزاب كردن بە ژنان تا ئیعدامی رەیحانە هەمووی بەرهەمی دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامیە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد: لە تێزاب كردن بە ژنان تا ئیعدامی رەیحانە هەمووی بەرهەمی دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامیە
ئاسۆی ژنی كورد

راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد: لە تێزاب كردن بە ژنان تا ئیعدامی رەیحانە هەمووی بەرهەمی دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامیە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/10/27 at 11:24 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
ئاسۆی ژنی کورد
هاوبەشکردن

لە چەند رۆژی رابردوو هێرش كردن بۆ سەر ژنان و تێزاب كردن بە سەروچاویان لە شاری ئیسفهان دەنگدانەوەی زۆری بووە و بەشێكی زۆر لە چالاكوانانی ژن و مافی مرۆڤ لەناوخۆی ئێران و دەرەوەی وڵات نارەزاییان بەم كارە نامرۆڤانەیە دەربریوە. تێزاب كردن بە ژنان بە بیانووی جۆراوجۆر بە تایبەت بە بیانووی بێحیجابی هەر لە سەرەتای هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی لە لایەن لایەنگرانی خومەینی كە فەرمانی حیجابی ئیجباری بۆ ژنانی دەركردبوو دەستی پێكرد و لە شەقامی شارەكانی ئێران ژنانی بێحیجاب بەرەورووی وەحشیانەترین و نامرۆڤانەترین كردەوە بوونەوە كە تێزاب كردن بە سەروچاویان بوو.

ئەم كارەی كۆماری ئیسلامی وڵامدانەوە بە خەباتی ژنانی ئێران لە راپەرینی ساڵی 1357 بوو كە بۆ ئازادی و دابین كردنی مافەكانیان هاتنە سەرشەقام. بەداخەوە بوو بە كلتور و هەنووكەش هەر بەردەوامە و شێواندنی سیما و روخساری ژنان بە دەستی دواكەوتووترین پیاوان گەیشتووەتە ئەو پەڕی خۆی كە چیتر ژنان هەست بە ئەمنیەتی گیانی ناكەن. ئەم رژیمە دەیهەوێ بەم شێوەیە پێش بە بێحیجابی بگرێت و ترس و وەحشەت بخاتە دڵی ژنانەوە.

سەر لە بەیانی ئەمرۆش 3ی خەزەڵوەر رەیحانە جەباری 27 ساڵ دوای حەوت ساڵ زیندانی بوون لە سێدارە درا. رەیحانە بە تاوانی بەرگری كردن لە خۆی لە كاتی دەستدرێژی جینسی، كەسێكی كوشتبوو. لەم چەند ساڵە بنەماڵەی رەیحانە و زۆرێك لە چالاكانی مافی مرۆڤ هەوڵیاندا تا رەزامەندی بنەماڵەی كوژاروەكە وەربگرن بەڵام بەداخەوە ئەوان رازی نەبوون و هەر بۆیە ئیعدام كرا.

كۆماری ئیسلامی كە بناغە و پایەكانی خۆی لە سەر دژایەتی لە گەڵ ژن دامەزراندووە، لە هەموو رێگایەك كەڵك وەردەگرێت بۆ كپ كردنی دەنگی ژنان و بە كۆیلە كردنی ئەوان. هەر بۆیە ئەمرۆ لە تێزاب كردن بەسەروچاوی ژنان لە ئیسفهانەوە بگرە تا ئیعدامی رەیحانە كە بە تاوانی بەرگری لە خۆی ناچار بە كوشتنی كەسێك بووە، هەمووی بەرهەمی یاسا و كلتورە دواكەتووانەكانی كۆماری ئیسلامیە كە بەردەوام دەمارگرژی و دواكەوتوویی لە كۆمەڵگا بە هێز دەكات.

ئێمە وەك رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد ئەم جینایەتانە واتە تێزاب كردن بە ژنان بە بیانووی بێحیجابی یا هەر بیانوویەكی دیكە و هەروەها ئیعدامی رەیحانە جەباری مەحكوم دەكەین و خوازیاری ناساندن و سزادانی تاوانبارانی تێزاب كردن بە ژنانین.

رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد

3ی خەزەڵوەری 1393ی هەتاوی

25ی ئۆكتوبری 2014ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/10/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر كۆبوونەوەی كومیتەی تەشكیلاتی نۆروێژ بەبەشداری هاوڕێ رەزا كەعبی (وێنە)
بابەتی دواتر بەرزوبەڕێز بێت یادی هاوڕێی خۆشەویست‌و رابەر دكتۆر جەعفەری شەفیعی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?