By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كۆماری ئیسلامی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كۆماری ئیسلامی
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵە سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی كۆماری ئیسلامی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/01/20 at 12:34 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هەمووان لەبیرمانە كە یەكەم ریفراندۆم بۆ هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی لە 12ی خاكەلێوەی 1358 دژە دیموكراتیك‌و، بۆ سنورداركردنی هەر چەشنە دیموكراسی‌و هەڵبژارنێكی دیموكراتیك بوو. شێوازێك لە دەسەڵات خرایە راپرسییەوە كە خەڵك كەمترین زانیارییان لە دامودەزگاكان، پرۆگرام‌و پێكهاتەوە‌و شوناسی ئەو دەسەڵاتە نەبوو. ماوەیەك پاش ئەوە، یاسا‌و دامودەزگاكانی ئەم دەسەڵاتە سەریان هەڵدا. ئەمە بەردی بناغەی دیكتاتۆرییەكی ئاشكرا‌و رەهابوو كە تا ئێستاش بەرۆكی بە خەڵكی ئێران گرتووە.

لەو رۆژەوە تا ئێستا دیموكراسیخوازان، توێژە بەرینە كۆمەڵایەتییەكان، نەتەوە ستەملێكراوەكان، ژنان‌و، تەنانەت لەم ساڵانەی دواییشدا تەنانەت هاودەستان‌و كاربەدەستانی ئەم رژیمەش، هەرچەند لەئاست‌و بەمەبەستی جیاواز، رەخنەیان لەسیستم‌و یاسای نادیموكراتیك گرتووە‌و بەرامبەر بە سیاسەتی بژاردەكردنی دەسەڵات لەهەڵبژاردنەكاندا ناڕەزاییان دەربڕیوە.

لەچەندین دەورە لە دەسەڵاتی ئەم رژیمە، خودییەكان‌و وەفاداران بە رژیمی ئیسلامی‌و ئیمانداران بە یاسا‌و دامودەزگاكانی كۆماری ئیسلامی، بەشێوەی بژاردەیی، رێگەی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان‌و كاندیدبوونیان پێدراوە‌و پشكێكیان لەدەسەڵات بەدەستهێناوە. بەڵام بە پاشەكشەپێكردنی رێفۆرمخوازانی ئیسلامی لە دامودەزگاكانی دەسەڵات، بەر بەوانیش تەنگ كرا‌و رێگە لەخۆدەرخستنیان گیرا. بەم شێوەیە رۆژ لەدوای رۆژ جەوهەری گوزینشی بوونی هەڵبژاردنەكان‌و بازنەی هەڵبژێردراوانی ناوخۆی رژیم، سنوردارتر كرا. لەئەنجامدا لایەنگرانی رژیمیش بە ریزی قوربانیان‌و پالاوتەكراوان پەیوەستبوون، ئەگەرچی ئامادەش نەبوون ئەو هێڵە سورە ببەزێنن كە كۆماری ئیسلامی‌و مانەوەی سیستمی دیكتاتۆری دەخستە مەترسییەوە.

لەماوەی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوو، ژنان نەك تەنها لەژێر ستەمی رەگەزیی‌و دواكەوتووترین باوەڕەكانی سەدەكانی ناوەڕاستدا بوون، بەڵكو بە فەرمی لەكاندیدبوونیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی رێگرییان لێكراوە. پەیڕەوانی مەزەبەكانی غەیری شیعە مافی سەرۆك كۆماربوونیان نیە‌و بەشێوازگەلی دیكە توشی ستەم‌و هەڵاواردن دەن. بچوكترین دەرفەت بۆ بەشداری لەمانۆڕێك لەسەر بنەمای قانون‌و ئەگەری كاریگەریی بیرجیاوازان لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدان نەماوە. بەفەرمی لەلایەن خامەنەیی بە كاندیدەكانی سەرۆك كۆماریی هۆشداری دەدرێت تا ئاستی‌و حەدی خۆیان بزانن‌و لەخۆوە وەعدە‌و بەڵێن نەدەن. لەم دەورەیەدا سنورداربوونی هەڵبژاردن لە شۆرای شارو گوندەكانیش لەچاو رابردوو زۆر زیاتر بووە‌و دیكتاتۆری‌و بەرتەسككردنەوەی بازنەی دەسەڵات گەیشتووە ئاستێك كە تەنانەت بەشێك لە بەرگریكارانی سەرسەختی كۆماری ئیسلامی‌و دامەزرێنەرانی ئەم رژیمە، سەرەڕای ئەوەی هیچ گومانێك لەسەر دژایەتییان لەگەڵ خەڵك‌و بەرگرییان لە رژیم نیە، دەكەونە بەر حەزف‌و سڕینەوە، چ جای ئەوەی بگات بە بیرجیاوازان.

ئەم راستیە نیشانەی قەیرانێكی چارەسەر نەكراوە كە سەرتاپای رژیمی دەسەڵاتداری گرتوەتەوە‌و رژیمی لەگەڵ توڕەیی‌و ناڕەزایی جەماوەریی خەڵكدا بەرەوڕوو كردوەتەوە. پەرەسەندنی هەژاریی، بێكاریی، زۆربوونی رۆژ لەدوای رۆژی كەلێنی چینایەتی، هەڵاوسانی توندی ئابوریی، هەڵاواردنی بەردەوام بەسەر كەمایەتییە مەزهەبی‌و نەتەوەییەكان، پەرەپێدانی سانسۆر لەسەر چاپەمەنییەكان‌و ناوەندە كلتورییەكان‌و گەندەڵی دارایی‌و ئیداریی بەربڵاو، هەمووی ئەمانە ناڕەزایی بەرینی جەماوەریی لێكەوتووەتەوە‌و لەلایەن رژیمشیەوە بە تەشەنەسەندنی فەزای ئەمنیەتی‌و سەربازیی وەڵام دراوەتەوە. رەتكردنەوە سەڵاحیەتەكان لەلایەن شۆرای نیگەهبان‌و دەزگا چاودێرییەكان لەسەر هەڵبژاردنەكانیش، بۆ خزمەت بەم فەزا ئەمنیەتی‌و سەربازییە لەئێستا‌و لەداهاتودا، جێبەجێ دەكرێت. ئەم رژیمە كە لەم دەورەیەدا ئاشكراتر لە هەركاتێك بۆ سەركوتی نەیاران‌و چەوساندنەوەی ئابوریی زیاتر قۆڵی هەڵماڵیوە، نابێت هیچ مەشروعیەتێك لەلایەن خەڵكەوە وەربگرێت. هەربۆیە ئێمە خوازیاری بایكۆتی بەرینی ئەم شانۆگەریی هەڵبژاردنەین‌و داوا لەهەموو رێكخراوە سیاسییەكانی كوردستان‌و ئێران دەكەین كە هەڵسوڕاوانە سیاسەتەكانی رژیم‌و شانۆگەری هەڵبژاردنەكان ئاشكرا بكەن‌و لەبەرامبەریدا رابوەستن. ئێمە دەزانین گوشارەكانی ژیان‌و دیكتاتۆریەتی رژیم، لەنێوان بەشێك لەخەڵكی ناڕازی بۆچوونێكی مەسڵەحەتی دروستكردوە، بەڵام ئەمە هیچ لە دژە خەڵكی بوون‌و نادیموكراتیك بوونی ئەم هەڵبژاردنانە كەم ناكاتەوە، بۆیە بارودۆخی هەستیاری سیاسی لەم بەشە لەخەڵكیش داوا دەكات تا نەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان. بەدڵنیاییەوە پاش ئەم هەڵبژاردنانە، توڕەیی خەڵكی بەتەنگهاتوو، نەتەنیا دانامركێتەوە، بەڵكو بەستێنەكانی نافەرمانی مەدەنی‌و جەماوەریی فەراهەم تر دەكات.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

7ی جۆزەردانی 1392

27ی مەی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/01/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی هەیئەتی کۆمەڵە لە كۆبونەوەی كومیتەی كوردی سوسیال ئینترناسیونال
بابەتی دواتر راگەیاندنی كۆتایی پلینۆمی دووهەمی كۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?