By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی ناوادەی شوان گەوێڵی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی ناوادەی شوان گەوێڵی
ڕاگەیاندنکوردیهەواڵ

راگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی ناوادەی شوان گەوێڵی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/05/02 at 3:26 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە داخێکی گران، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، رێکەوتی شازدەی مانگی ڕەشەمە یان حەوتی مانگی مارس، شوان گەوێڵی لاوی خوێنگەرم و تاقە ڕۆڵەی هاورێیان حەبیبوڵڵا  و فەریدە گەوێڵی بە هۆی کارەساتی ئۆتۆمبیل لە وڵاتی سوێد، دڵی پڕ هیوای لە لێدان کەوت.
  شوان پەروەردەی دایک و بابێکی زەحمەتکێش و خەباتکار و شۆڕشگێڕ بوو کە ژیانی خۆیان تەرخانکرد بۆ خزمەتی چینی چەوساوە و  بزوتنەوەی رزگایخوازی کوردستان و کۆمەڵە. شوان هەر بە منداڵی سەرکوت و ئازار و دوری لە دایە و بابەی چێشت، بەڵام پێگەیشت و خۆی پێگەیاند و بوو بە جێگای هیوا بۆیان. کەس نییە ناوی پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی خۆشەویست و بە وەجی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، حەبیبوڵڵا گەوێڵی(کێڵانە) نەبیستبێ. ئەو فەرماندەیەی بە ژیری و لێهاتوویی خۆی گیانی سەدان کەسی رزگار کرد، جەخار سەد جەخار دەبێ ئەوڕۆ شین بۆ شوان بگێڕێ. نا، نا دەزانین ئەم شین و خەمەش دەکاتە هێز بۆ رزگاری شوانەکانی سنە و سابڵاخ و هەموو کوردستان.  ئێستا ئەم قوڵپی خەمە دڵی هەموو کۆمەڵە و ئازادیخوازانی کوردستانی داگرتوە و هەمومان جەرگمان پێی سوتا و، ناهێڵین حەبیبوڵڵا و فەریدەی هاوسەنگەر بە تەنیا باری ئەم کۆستە هەڵگرن. یادی شوان لە ناو دڵی هەموماندا زیندوە و بیرەوەریە شیرینەکان و سیمای سەمیمانە و پاکی هەرگیزاوهەرگیز لە بیرمان دەرناکەین.
ئێمە هاودەردی و هاوخەمی خۆمان و هەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە هاوڕێیان فەریدە و حەبیبوڵڵا و هەموو بنەماڵە و کەسوکاری شوان رادەگەیەنین و  پێیان دەڵێین دڵمان لەگەڵ دڵیانە و ئاواتی سەربەرزی و گەیشتن بە هیواکانیان بۆ دەخوازین.
بەرز و بەرێزە یادی شوان گەوێڵی
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٨ی مارسی ٢٠١٤ – ١٧ی ڕەشەمەی ١٣٩٢

TAGGED: ڕاگەیاندن, کوردی, هەواڵ
ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/03/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی سكرتاریەتی كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی تێكۆشەری دێرین كاك عەبدوڵا خان مورادی
بابەتی دواتر بەبۆنەی 8ی مارس مەراسیمێك لە شاری سنە بەڕێوەچوو

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?