By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە
ڕاگەیاندنهەواڵ

راگەیاندنی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/11/27 at 10:25 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
بنەماڵەی ئازیزی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە!
هۆگران، دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان!
خەڵکی تێکۆشەر و ڕاپەڕیوی ئێران!
حیزب و رێکخراوە و کەسایەتیە ئازادیخوازەکان!
 
 
بەمجۆرە ڕایدەگەیەنین دوو باڵی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٧ی زایینی لێک دابڕابووین، دوای ساڵ و نیوێک دیالۆگی هاوڕێیانە و چڕوپڕی نێوانمان لە ئاستی جۆراوجۆری حیزبیدا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زایینی پڕۆسەی یەکگرتنەوەمان گەیاندە ئەنجام. لەمڕۆ بەولاوە وەک یەک حیزب و لە ژێر ناوی پێشوو و مێژوویی کۆمەڵە (کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) دا کار و چالاکی دەکەین.
   هەموومان دەزانین کە جیایی زیانی پێگەیاندین و خەسارەکانی دەناسین. بە خۆشییەوە جیاوازیی سیاسی و ڕوانگە، هۆکاری سەرەکی دابڕانەکە نەبوو، دابڕان لە خەت وگوتاری سیاسی کۆمەڵە قەت نەبوو بە کەلێن لە نێوانماندا و لەو بارەوە لێک دانەبڕاین. بۆیەشە پرسی یەکگرتنەوەی ئەو دوو لایەنە وەک ئەرکێکی هەرە گرینگی سەرشانمان و ئاواتی ڕەوتی بەرینی کۆمەڵە و هۆگرانی ئازادی و ڕزگاری، هەمیشە بە زیندوویی مایەوە.
   سەرفرازین لێرەوە بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردوان، کادر و پێشمەرگەکان، تێکۆشەرانی نهێنی شار و دێ، زیندانیانی سیاسی، کەم ئەندامانی سەنگەر، هاوڕێیانی دێرین، دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دڵنیا بکەینەوە کە کۆمەڵەکەیان یەکگرتووتر و بە گوڕ و تەوژمێکی نوێوە بۆ ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە تێدەکۆشێ. پێویستە بڵێین هەموو ئەوانەی لەو ڕەوتەدا کار و چالاکییان کردووە، ڕەنجیان کێشاوە و خەساریان بینیوە، چ ئەوڕۆ لە کار و چالاکی ڕێکخراوەییدا ببن یا نەبن، ڕێزیان لێدەگیرێ و بە پاڵپشت و هاوڕێ ئەژمار دەکرێن و دەستی هاوخەباتی و هاوڕێیەتییان بۆ درێژ دەکەین.

  کیژان و کوڕان، نەوەی نوێ و پێشکەوتنخوازی کوردستان!

کۆمەڵە ئێوە بە کۆڵەکەی قایم و بناوانی خۆی دەناسێ و پشت ئەستورە بە کۆڵنەدان و خۆڕاگریتان، بە یەکگرتنەوەمان مەیدانێکی بەرینتر بۆ وەگەڕخستنی توانا و لێهاتوویی دەکەینەوە و ئێوە دەتوانن ڕۆلی گەورەی تێدا بگێڕن و تینێکی زۆرتر بدەن بە خەباتمان. کۆمەڵە ئاڵا هەڵگری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و ڕەوتی نوێگەرا و پێشکەوتنخواز بووە و دەبێ، هەڵگری مەشخەڵی شۆڕشگێڕانە دەبێ و خۆی لەگەڵ نەوەی نوێ و خەون و هیواکانی دواڕۆژیان بۆ کوردستان، نوێ و یەکگرتوو دەکاتەوە.
   ئێمە خەباتکار و هەوێنی پاراستنی یەکریزی و یەکگرتوویی نیشتمانیی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، تا پێکهێنانی بەرەیەکی نەتەوەیی هاوبەش لەگەل دیکەی حیزب و لایەنەکان دەبین. ئەزموونی کاری هاوبەشمان لە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران پاڵنەرمان بووە و دەبێ بۆ پتەو کردنی ناوەند وەک چەترێکی گشتگیر.  تێدەکۆشین بە یەکگرتوویی نیشتمانیی بەرین لە کوردستاندا سەرنجی بیروڕای گشتی گەلانی ئێران و جیهان بۆ دۆزی کورد ڕابکێشین. بزوتنەوەی کوردستان دژ بە تیرۆر و زۆرداری، دژ بە سیاسەتی سەرکوتکاری و ئاژاوەگێڕانەی کۆماری ئیسلامییە و خوازیاری پلۆڕالیسم، دێمۆکراسی و پێکەوە ژیانی سەردەمیانەی گەلانی ئێرانە. ئەو دەرفەتە مێژووییەی بۆ خەباتی خەڵکی کوردستانی ئێران خوڵقاوە بە هەموو توانی خۆمان کەڵکی لێوەردەگرین بۆ ڕزگاری و بەختەوەری زۆرتری گەلی کوردستان
  لە هەلومەرجی هەستیار و ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ئەوڕۆی  کوردستان و ئێراندا.
 کۆمەڵە خوازیاری پێوەندیی پتەوە لەگەڵ هەموو ڕەوتی دێمۆکرات و پێشکەوتنخواز و هەموو ئۆپۆزیسیۆنی سێکۆلاری ئێران. ئێمە هاوکات لەگەڵ دیفاع لە بەرژەوەندیی باڵا و داخوازیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و پتەوکردنی یەکێتی ئەوڕۆی حیزبە سیاسییەکان، پێمانوایە کوردستان دەتوانێ و بۆی هەیە دەوری کاریگەری هەبێ لە داڕشتنەوەی قەوارەی سیاسی ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی، ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ئێستا و شۆڕشی ژینا(مەهسا) دەریخست بزووتنەوەی کوردستان پێشەنگی یەکسانیی ڕەگەزی، دێمۆکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و سێکۆلاریسم و ئازادی سیاسییە. کۆمەڵە خۆی بە بەختەوەر دەزانێ کە لە دەیان ساڵ خەباتی سەربەرزانەیدا بۆ پێکهاتنی ئەو بەستێنە کۆمەڵایەتی و پێشەنگایەتییەی ئەوڕۆی کوردستان، دەوری چالاکی هەبووە. بۆیە ئەو پێشەنگایەتی و ئەو رێبازە کە خۆی لە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی دا دەبینێتەوە، وەک گلێنەی چاو دەپارێزین.

یەکگرتنەوە دەکەینە دەرفەتێک بۆ زۆرتر کردنی دۆزی خەباتکارانە لە ناو کۆمەڵەدا. دڵنیاین تێکۆشەران و کادر و ئەندامانی کۆمەڵە لە جەرگەی خەباتی مەدەنی و ڕێکخستنی نهێنی، لە ریزی پێشمەرگایەتی و هێزی نیزامی، لە تێکۆشانی دیاسپۆڕا و تاراوگە دا، پارێزەری بە ئەزمون و چاونەترسی ڕێبازی کۆڵنەدان تا سەرکەوتن دەبن و بە لێوەشاوەیی ئەرکە قورسەکانی سەر ڕێیان ڕادەپەڕێنن و وەڵامی شیاوی کۆمەڵە بە بانگەوازی “گەل چاوەڕێی هیمەتی ئێوەیە” دەدەنەوە.
  پێویستە سپاسی هەوڵ و تێکۆشانی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی، کادرەکان، ئەندامان، پێشمەرگە و دۆستانێک بکەین کە لە پڕۆسەی یەکگرتن دا ماندوو بوون و بەرپرسانە ئەرکەکانیان ڕاپەڕاند و بە زەحمەت و بەشداریی چالاکانە بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە لە هەموو بوارەکاندا هاندەر و هاوکار بوون.  
 
   سەرکەوتوو بێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان
   بژی کۆمەڵە
بژی ئازادی و دادپەروەری
 
کومیتەی هاوبەش بۆ یەکگرتنەوەی کۆمەڵە
٦ی سەرماوەزی ١٤٠١
٢٧ی نوامبری ٢٠٢٢ زایینی

ئارام مودەڕیسی 2022/11/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران: بە فریای خەڵكی كوردستان بكەون
بابەتی دواتر كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?