By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی “هیدایەت عەبدوڵلاپوور”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی “هیدایەت عەبدوڵلاپوور”
هەواڵ

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی “هیدایەت عەبدوڵلاپوور”

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/11/01 at 11:09 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن
 هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
‎كۆمه‌ڵانی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان!
‎ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ!

‎له‌ درێژه‌ی گرتن، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئێعدامی تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد ، ڕۆژی 16ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌ گه‌ڵ یه‌كێك له‌ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی، حوكمی له‌ سێداره‌درانی “هیدایه‌ت عه‌بدۆلاپوور” ،زیندانی سیاسی كوردی له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ، له‌ لایه‌ن لقی 47ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كرا. ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دیوانی باڵای وڵات پێشتر حوكمی ئێعدامی “هیدایه‌ت عه‌بدۆلاپووری” ڕه‌ت كردبووه‌ و به‌ پارێزه‌ر و بنەماڵەکەی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ناوبراو بێ تاوانه‌،بەڵام مخابن لە ژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رێژیمەوە،بۆ جاری دووەم،بڕیاری لە سێدارەدرانی دەرکرا.

‎هیدایت عه‌بدوڵاپوور، له‌ ڕێكه‌وتی 26ی جۆزەردان ساڵی 1395ی هه‌تاوی ،وێڕای شه‌ش هاوڵاتی دیكه ی شاری شنۆ و دەورووبەر دەستگیر کرا.
‎دوا به‌ دوای شەپۆلی کەم وێنەی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بێزاری خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو له‌ ڕێژیم وهه‌روه‌ها به‌رین بوونه‌وه‌ی‌ خه‌باتی گەلی كورد دژ به‌ سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و پێشێلكردنی مافه‌كانیان، ڕێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ رەوتی زیندانی كردن و ئێعدامی چالاكان و ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستانی چڕتر كردۆته‌وه‌. تێكۆشه‌ران و زیندانیانی سیاسیی كورد وێڕای بێ به‌ش بوون له‌ مافی به‌رگریکردن له‌ خۆیان، له‌ ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕێژیم دا ناچار به‌ دانپێدانانی زۆره‌ ملێ ده‌كرێن و ‌ تاوانی ئه‌منییه‌تییان دەخرێتە پاڵ و حوكمی ئێعدامیان به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ‌.

‎ئێمه‌ وه‌ك ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی كوردستانی ئێڕان،هاوکات ئەورۆ کە ۱٠ی ئۆکتۆبر وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە حوکمی سێدارەیە، وێڕای مه‌حكووم كردنی بڕیاری ناڕەوای ئێعدامی زیندانیی سیاسی كورد “هیدایه‌ت عه‌بدولاَپوور” و تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد، داوا له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ دژ به‌ سیاسه‌تی له‌ سێداره‌دانی رۆڵەکانیان و سەرکوتی سیستماتیکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان هه‌ڵببڕن.

‎له‌ هه‌مانكاتدا داوا له‌ ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كاری مافی مرۆڤ و كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌ مرڤدۆسته‌كان ده‌كه‌ین كه‌ به‌رامبه‌ر بە تاوانەکان وسیاسەتی دژە مرۆیی ئەم رێژیمە بێده‌نگ نه‌بن و هەڵوێست بگرن.داواکاریشن بە هه‌ر ڕێگایه‌كی مومكین کەبۆیان دەکرێ، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێژیم به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ ئێعدام و سه‌ركوتی ڕۆڵه‌کانی گەلی كورد.
‎
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
‎١٧ی رەزبەری ١٣٩٧ی .ه
‎١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی.ز
ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/10/10
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران سمیناری کوردستانی ئێران ،دوای مانگرتنی ۲۱ی خەرمانانی بەرێوە برد
بابەتی دواتر پیام تشکیلات داخلی کۆمەڵەی زحمتکشان کوردستان بە مناسبت اعتصاب معلمان و فرهنگیان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?