By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: رێوڕەسمی رێزگرتن لە دوایین وەزیری كۆماری كوردستان لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > رێوڕەسمی رێزگرتن لە دوایین وەزیری كۆماری كوردستان لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵە
هەواڵ

رێوڕەسمی رێزگرتن لە دوایین وەزیری كۆماری كوردستان لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/05/24 at 4:27 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەبۆنەی ماڵئاوایی لەژیانكردنی حاج سمایل ئاغای ئێلخانیزادە پاشنیوەرۆی دووشەممە 3ی جۆزەردان/23ی مانگی مەی، رێوڕەسمێك لە بارەگای ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.

رێوڕەسمەكە بە بەشداریی گەرموگوڕی ژمارەیەكی زۆر كەسایەتی دیاری سیاسی‌و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكان لەهەموو بەشەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، لەوانە وەفدەكانی: رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران- كۆمەڵە، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی كوردستان، پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، یەكێتی دیموكراتیكی كوردستان-ئێران، پارتی لیبراڵ دیمۆكراتی كوردستان.

هەروەها ئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، حیزبی شیوعی كوردستان، حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، حیزبی ئایندەی كوردستان، پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان، پارتی یەكێتی دیموكراتیك (پەیەدە)‌و ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی سیاسی‌و حیزب‌و لایەنی دیكە.
رێوڕەسمەكە بە چەند ساتێك بێدەنگی بۆ یادی حاج سمایل ئاغا‌و سەرجەم گیانبەختكردوانی رێگەی ئازادی كوردستان دەستی پێكرد، پاشان هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە، چەند وتەیەكی پێشكەشكرد. رێوڕەسمەكە بەخوێندنەوەی بیوگرافی حاج سمایل ئاغا‌و پەیامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە‌و خوێندنەوەی بروسكەی سەرەخۆشی ژمارەیەك كەسایەتی‌و حیزب‌و لایەنی سیاسی كۆتایی پێهات كە بریتین لە بەڕێزان:

– خالیدی عەزیزی، سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان
– دەفتەری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان
– جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە)
– عێزەدین بەرواری، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی
– مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان – عێراق
– مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان
– كومیتەی ناوەندیی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
-یەكێتی دیموكراتی كوردستان – ئێران
– ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لیبراڵ دیموكراتی كوردستان
– بنەماڵەی حەمە رەشید خانی بانە، لەلایەن د. ئازاد ئەنوەر بەگ

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/05/24
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی حاج سمایل ئاغا ئێلخانیزادە رێوڕەسمێك ساز دەكات
بابەتی دواتر بروسكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانكردنی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?