By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: سەردانی هەیئەتێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > سەردانی هەیئەتێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە
هەواڵ

سەردانی هەیئەتێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/11/24 at 12:12 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە ٣ی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی رێکەوتی ٢٣ی مانگی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی، هەیئەتێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی کەنەکە و هاورێیەتی بەرێزان ئاسیە عەبدووڵڵا ،مەروا حەسەن، زەینەب عەلی و یۆسف حەسەن سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی کۆمەڵە بریتی له هاوڕێیان رەزا کەعبی دەبیری هەیئەتی ئیجرایی، عەتا ناسرسەقزی ئەندامی هەیئەتی ئیجرای، چیمەن جەوانروودی ئەندامی کۆمیسیۆنی رێکخستنی نهێنی و ئارام مودەریسی بەرپرسی سکرتاریەتی کۆمەڵەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لەو دیدارەدا کە تەوەر و ئەجیندا سەرەکییەکەی بارودۆخی گەلی کورد لە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە و پێوەندی نێوان هێز و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان بوو، وێرای پێداگری لەسەر پێویستی و گرینگی پێوەندی و هاوکاری و هاوگوتاریی هێزە سیاسیەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان، هەیئەتی میوان داوایان لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کرد لە پێناو ئاساییکردنەوە و دامرکاندنەوەی گرژییەکانی ئێستای نێوان هێز و لایەنە کوردییەکان هەموو هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەر. لە بەرامبەردا هاورێ رەزای کەعبی له لایەن هەیئەتی کۆمەڵە وێرای قسەوباسێکی تێروتەسەل و بە پشت بەستن بە بەڵگە و نموونە مێژوویەکان لەسەر گرینگی هاوگوتاری و هاوخەباتی هێز و لایەنە کوردییەکان پێداگری کرد و وێرای جەختکردنەوە لەسەر تایبەتمەندی و شێوازی جۆراوجۆری خەبات لەهەر بەشێکی کوردستان، روانگەی کۆمەڵەی لەبابەت گرینگیدانی کۆمەڵە بە پرۆسەی هاوکاری و هەوڵەکانی بۆ یەکخستنی گوتاری هاوبەشی نەتەوەیی لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کورد بە گشتی کرد و وێرای ئاماژە بە پێویستی هەنووکەیی پشتگیری و پاراستنی یەکریزی کوردستانی و لەگەڵ قامک خستنەسەر مەترسی و هەرەشەکانی داگیرکەران بۆسەر کۆی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد لە ناوچەکە و لە پێناو قۆستنەوەی ئەگەر و دەرفەتەکانی بەردەم چارەسەری کێشەی مێژووی گەلی کورد، لە پێناو وەگەرخستنی هەر هەوڵێک بۆ نەهێشتنی گرژی و ئاڵۆزی نێوان حیزب ولایەنە کوردییەکان و بۆ دەستەبەرکردنی کۆدەنگی و هاوکاری نێوان لایەنەکان ئامادەیی خۆی دەربری.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی ٢٣ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/11/24
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆربەندی چەپی کوردستان دووهەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجام دا
بابەتی دواتر پەیامی ناوەندی ژنانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە بۆنەی 25ی نوامبر

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?