By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/08/25 at 1:43 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی 1ی خەرمانانی 1401، (23ی ئاگۆستی 2022) بە بەشداری بەرپرسانی یەكەمی حیزبەكان‌و بە میوانداری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتای كۆبوونەوەكە بەڕێز كاك عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان وەك بەرپرسی دەورەیی ناوەند پاش بەخێرهاتنی میوانان، پیرۆزبایی یەكگرتنەوەی دیموكراتەكانی لە هەئیەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
دواتر دەستوری كاری كۆبوونەوە لەلایەن كاك عومەرەوە خرایە ڕوو و وەك دەستپێك گفتوگۆیەك لەسەر بارودۆخی ئێران و كوردستان بەتایبەتی دۆسیەی بەرجام و ئاسەوارەكانی رێكەوتن یان رێنەكەوتنی گفتوگۆ ئەتۆمییەكانی ئێران و رۆژئاوا كرا. هەروەها شەڕی ئۆكراین و كاریگەریی درێژكەوتنەوەی ئەو شەڕە گفتوگۆی لە بارەوە كرا. لەو بوارەدا هەم هاوڕایی هەبوو، هەمیش بۆ هەموو ئەگەرەکان بڕیار درا کە ئامادەگی و یەکگرتویی ناوەندی هاوکاریی لە هەموو بوارەکاندا زۆرتر بکرێ و بۆ پوچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی و پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی بزوتنەوەی کوردستان.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیەك لەسەر داواكاریی ژمارەیەك چالاکی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ناوەندی هاوكاری كرا. لایەنەكان پاش دەربڕینی نەزەر و بۆچوونی خۆیان وەك سیاسەتی ناوەند و دانانی ئەولەویەت بۆ دیالۆگ لەگەڵ ئەو لایەنانەی لە قبوڵی پرسی کورد نزیکن و ساحێب پێگەی کۆمەڵایەتین، باسکرد و بڕیار درا هەنگاوی جیدیتر لەو بوارەدا هەلگیرێ. هەموان پێشوازییان لە دیالۆگ لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران کرد.
لەتەوەرێكی دیكەدا قسەوباسێك لەسەر كۆمەڵێك كار و راسپاردەی ناوەند بۆ كاری نێودەوڵەتی و تاوتوێكردنی چەندین بەڵگەنامەی كاری ناوەند كرا و بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا پێشنیاری ژمارەیەك رێكخراوی مەدەنی بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی ١٢ی جۆزەردان كە رۆژی ئێعدامی بەكۆمەڵی 59 لاوی شاری مەهابادە وەك رۆژی زیندانی سیاسی خرایە بەرباس و بەشداربووان پەسەندیان کرد کە ئەو رۆژە وەك رۆژی زیندانی سیاسی كورد بە فەرمی بناسرێت.

ئارام مودەڕیسی 2022/08/25
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر یگانگی دوباره حزب دمکرات کردستان ایران، فزونی بخش رزم مشترک ما
بابەتی دواتر ناوەندی هاوكاریی: خەڵكی كوردستان بەرامبەر بە تاوانی مەرگی ژینا بێدەنگ نابن

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?