By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پیلانگێریی دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم وبەکرێگیراوەکانیان لە ئاگرتێبەردانی بازار وژینگەی شاری مهاباد.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > پیلانگێریی دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم وبەکرێگیراوەکانیان لە ئاگرتێبەردانی بازار وژینگەی شاری مهاباد.
کوردستان

پیلانگێریی دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم وبەکرێگیراوەکانیان لە ئاگرتێبەردانی بازار وژینگەی شاری مهاباد.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/02/13 at 5:20 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی کە لە مهابادەوە بڵاو دەبنەوە ، شەوی رابردوو رێکەوتی ٢٥ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئاگرێکی گەورە لە بازاری ئەسغەریی مهاباد کە بازاری فرۆشتنی شتوومەکی کۆنە و بەکارهاتووە و،هەروەها هاوکات لە نێو قامیشەڵانەکانی باغی میکاییل کە شوێنێکی گەشتیاری و ناسراوی ئەو شارەیە کەوتۆتەوە و زەرەروزیانێکی زۆری ماددی و ژینگەیی لێکەوتووەتەوە.
هەرچەند هەتا ئێستا لایەنە پێوەندیدارە ئیداری و حکوومەتییەکان و ڕاگەیاندنەکانی سەربە رژیم لەو شارە لە بابەت هۆکارەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوانە هیچ روونکردنەوەیەکی ئەوتۆیان نەداوە، بەڵام لە ناو خەڵکدا باس لە دەستی شاراوە و گوماناوی کەسانێکی نەناسراو لە پشت ئەو رووداوانە دەکرێ. شایانی باسە کە سپای پاسدارانی رژیم جێگیر لە شاری مهاباد ، بەشێک لە هێزەکانی خۆی بە تایبەت چەکداروبەکرێگیراوانی خۆجێی بە ناو شاردا بڵاوە پێکردووە و لە هێندێک شوێن تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو و دەنگۆی ناراست باسیان لە بریندار بوونی چەند کەس لە هێزەکانیان لەو رووداوانەدا کردووە.
جێگەی ئاماژەیە کە بە تایبەت لە چەند ساڵی رابردوودا دەزگا ئەمنی وسەرکوتگەرەکانی رژیمی ئیسلامی و دەست وپێوەندەکانیان لە کوردستان،شوێنپەنجەیان بەسەر گەلێک رووداو و کارەساتی بەرواڵەت سرووشتی لە جۆری ئاگرکەوتنەوە و شتی لەو بابەتەوە دیارە و،لە کاتی رووداوی لەمجۆرە بە خێرایی سەرنجەکان دەچنەسەر دام ودەزگاکانی رژیم کە کردەوەی لەوجۆرەیان لێدەوەشێتەوە.
ئێمە لە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە وێرای دەربرینی هاودەردی قوڵی خۆمان لەگەڵ کاسبکارانی شاری مهاباد و بەتایبەت ئەو کاسبکارانەی کە لە رووداوەکەی شەوی رابردووی بازاری ئەسغەریدا زەرەمەند بوون،بە تووندی پیلانگێریی دام ودەزگاکانی حکوومەتی ئیسلامی و دەست وپێوەندەکانیان لە دژی خەڵکی کاسبکاروزەحمەتکێش و ژینگە و سرووشتی کوردستان مەحکووم وریسوا دەکەین و، داواکارین کە خەڵکی تێکۆشەری شاری مهاباد یەکدەنگ و یەکپارچە دەست بدەنە کۆبوونەوەی نارەزایەتی و خوازیاری ئاشکراکردنی ئەو دەستە گوماناوییانە بن کە ژیان و گوزەران وژینگەی خەڵکی کورستانیان کردووەتە ئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/02/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵاتی ناوەندیی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بابەتی دواتر وەفدێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی پەیوەندییەکان کۆمەڵەی کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?