By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی دەستەی کارگێریی کۆمەڵە ..بە بۆنەی 41مین ساڵی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > پەیامی دەستەی کارگێریی کۆمەڵە ..بە بۆنەی 41مین ساڵی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ڕاگەیاندنکوردی

پەیامی دەستەی کارگێریی کۆمەڵە ..بە بۆنەی 41مین ساڵی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/05/31 at 4:47 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن


بەرێزان مەکتبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

لەلایەن خۆمان و لەلایەن کومیتەی ناوەندیی و هەموو ئەندامان و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بە بۆنەی 41مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان سەرەتا ئاراستەی بەڕێز مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتی و ئێوەی بەڕیز و هەموو کادر و پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی و جەماوەری خۆراگری خەڵکی کوردستان دەکەین. هیوادارین کە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ببێتە هۆی یەکگرتوویی زیاتری ریزکانتان و یەکگرتوویی زۆرتری حیزبە کوردستانیەکان و خەڵکی کوردستان.

هەرێمی کوردستان و خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد بە گشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە هەل‌ومەرجێکی زۆر هەستیار و دژوار دایە. چاوی جیهانیان و گەلانی ئازادیخواز بە هەستیاریی و بە پەرۆشەوە دەڕواننە خەباتی رەوای گەلی کورد و چارەنووسی هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رۆڵێکی بەرچاویان لە خەباتی گەلی کورد گێراوە، هەر بۆیە پێویستە بە هەستیارییەکی زۆرترەوە ئەم خەباتە کە لە هەل‌ومەرجێکی دژواردا بەرێوە دەچیت، بەرەوپێش بەرین و ئەو ئەڵقەی کە دەتوانێ هەموو هێزی جەماوەر لە هەرێمی کوردستان و لە هەموو بەشەکانی دیکەی یەکبخات و یەکگرتووی بکات، کۆکردنەوەی هەموو حیزبەکانە لە ژێر چەترێکی پڕ لە هاوکاری و پڕ لە دیالوگ و پێکەوە ژیان.

جارێکی تر پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین کە لە 41ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوپەیمانی گەلان و هاوکار و دۆستی هەر بزووتنەوەیەکی خەباتکار بێت کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە تایبەتی، بۆ ئازادی بۆ سەربەخۆیی و بۆ عەداڵەت و گەیشتن بە مافەکانی ئینسان رۆڵی بەرچاوی خۆی بگێڕێت.

بەهێزتر و یەکگرتووتر بێت خەباتی رەوای خەڵکی کوردستان

دەستەی کارگێریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
31/5/2016

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/05/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر كۆڕی ماته‌مینی حاجی سمایل ئاغا ئیلخانیزاده لە ستۆكهۆڵم بەڕێوەچوو
بابەتی دواتر پەیامێك لە هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادەوە بۆ خەڵكی تێكۆشەری كوردستان‌و حیزبە سیاسییەكان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?