By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: پەیامی هاوڕێ عومەر ئێلخانی زادە بە بۆنەی یادی نەورۆز
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > پەیامی هاوڕێ عومەر ئێلخانی زادە بە بۆنەی یادی نەورۆز
ڕاگەیاندن

پەیامی هاوڕێ عومەر ئێلخانی زادە بە بۆنەی یادی نەورۆز

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/03/19 at 12:33 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، خوشکان و برایان، دۆستان و ئازیزان!

لە لایەن خۆم و ھەموو ریزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پڕ بە دڵ دەڵێم: نەورۆزتان پیرۆز، سەرتان سڵامەت و ژیانتان بێ ناخۆشی بێ.

نەورۆزی ئەوساڵ لە کاتێکدا جێژن دەگرین کە کۆماری ئیسلامی توشی گرفتی سیاسی و ئابوری بێ چارەسەر ھاتووە و عومری نگریسی بەرەو کۆتاییە. لە کوردستانیش وا پتر لە سالێکیشە ناوەندی ھاوکاریی حیزبە سیاسیەکان دەست بە کار بووە و ھەموومان لامانوایە کە ئەو ھاوپەیمانییە پێویستە بەرفراوان بکرێ و دەیکەین. ھەموو ھەوڵی خۆمان لەو نەورۆزە بەولاوە دەخەینە گەڕ تا ئەو ناوەندە پێشوەچونی گەورە بەخۆوە ببینێ و بتوانین یەکگرتووییەکی پتەو و شیاوی بزوتنەوە و خەباتی بوێرانەی ئێوە لە کوردستانی ناو ئێران، بنیاد بنێین.


بۆ جارێکی دیکەش لە ساڵی ڕابردودا سەلمێندرا کە خەباتێکی مەدەنی بێ کوژانەوە لە کوردستانی ڕۆژھەڵات بە ھیمەت و کارامەیی چالاکوانانی مەدەنی لە ئارا دایەو، ھەموان پێی دڵخۆشین. لە ساڵی داھاتوودا دڵنیاین کوانوی ئەو بزوتنەوەیە گەرموگوڕ و بە تینتر دەبێ و بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ھەموومان لە پیر و جوانەوە کاری جیددی بۆ بکەین.


ساڵی پار دەکرێ بڵێین ساڵی ھاودەنگی ئێوەی جەماوەی گەل و حیزبە سیاسیەکان بوو. توانیمان دژ بە کۆماری ئیسلامی گەورەترین و جەماوەریترین نمایش لە مانگرتنێکی سەراسەریدا سەرکەوتوانە بەڕێوە بەرین. ھیوادارم و ھەوڵ دەدەین ساڵی داھاتوو ببێتە ساڵی یەکگرتوویی خەڵک و ھێزە سیاسیەکانی، بیکەینە ساڵی کار کردن لە پێناو ئامانج و ئاواتی یەکریزی ئێوەی خەڵکی کوردستاندا.


ئەو رژیمە بە ھاتنە سەرکاری ھەوەڵین نەورۆزی کوردستانی خەڵتانی خوێن کرد، دڵنیام لەو نەورۆزەوە پڕۆسەی کەنەفتی و نەمانی ئەو نیزامە دەست پێدەکات. بۆ ئێمە گرینگترین چەک یەکگرتوییە چ لە نێوان کۆمەڵەدا و چ لەگەڵ حیزبەکانی دیکە. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان تێدەکۆشی ببێتە بەشێک لە ھەوێنی ئەو یەکریزییە. ھەروەھا ئێمە بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە وەک ھەمیشە سەنگەری پارێزگاری لە چینی چەوساوەی کوردستان بین و بۆ بیری ئازاد و پێشکەوتوو کار بکەین.


خوشکان و برایان ! بەھاری خۆشی لە ڕیدایە و تێکۆشان و ڕەنجی ئێوە و ڕۆڵەکانتان بێ بەھرە نەبووە و نابێ. سەختی ژیان و سفرەی بێ ڕەونەقتان دەبینین و ھەستی پێدەکەین، لە ھەمان کاتدا ھەمیشە دەڵێم سەربەرزم بەوەی کە یەکێکم لەو خەڵکە خۆڕاگرە، شانازیتان پێوە دەکەین.


پێویستە لەو نەورۆزەدا سڵاو بنێرین بۆ بنەماڵەی ھەموو گیانبازانی ڕێگای ئازادی گەل و کوردستان، دەستی ھەموو دایک و باوکانی گیانبەختکردوان ماچ دەکەم، بەڵێنیان پێدەدەین ڕێبازی ڕۆڵەکانیان بێ ڕێبوار ناھێڵینەوە و ئامانجیان بەرز و زیندوو ڕادەگرین.


سڵاو لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی، لە تێکۆشەرانی ناو بەند و سڵاو لە ھەموو ئەوانەی لەو شۆڕشەدا بە گیانبازی بەشێک لە جەستەیان لە دەست داوە.


سڵاو لە ھەموو ئەو پێشمەرگە دێرینانەی وا سەنگەری پێشمەرگایەتی و گیانبازییان ئاوەدان کردەوە. نەورۆزیان پیرۆز بێ.
باوەشێک خۆشەویستی و خرمانێک ئاوات بۆ ئێوە. دڵتان ئاوەدان، خەم نەمێنێ لە ناوتان و ھیواتان گەشاوە بێ.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/03/19
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر كۆمەڵە بە بۆنەی 8ی مارس سمینارێكی لە سوئیس بەڕێوەبرد
بابەتی دواتر دیداری ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پارلمانی بریتانیا

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?