By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی ستادی نیزامیی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی ستادی نیزامیی کۆمەڵە
ڕاگەیاندنهەواڵ

ڕاگەیاندنی ستادی نیزامیی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/07/10 at 7:29 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

هەروەک پێشتر ئاگادارمان کردن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی پوشپەڕی ١٣٩٨ ی هەتاوی لە کاتژمێرەکانی ٥ و ٩ ی بەیانیدا هێلیکۆپتەرو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سپای پاسداران بە بەزاندنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە و بنکە و بارەگا و سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەکانی “حاجی ئۆمەران“ و“ بەردەسۆران “و“ئالانە“ و ،“ دۆڵی ڕۆست“ لە ناوچەی“ سمێلان“ سووڕاونەتەوە و ، پاشان لە کاتژمێر ١٢:٢٠   دەقیقەی نیوەڕۆوە تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە“ دۆڵە مەیدان“ لە ناوچەی پیرانشارەوە بە کاتیۆشا و خۆمپارەهاوێژی ١٢٠ بۆردومانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەیان لەو ناوچانە دەست پێکرد .

بەپێی دوایین هەواڵەکان هاوکات لەگەڵ ئەوە هێزەکانی سوپای پاسداران لەڕێگای تۆپخانەوە هێرشێکی تووندیان کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی هەر تک حیزبی دیموکرات وکۆمەڵە لەناوچەی برادۆست.

لەئاکامی بۆردومانی کوێرانەی تۆپخانەکانی سپای پاسداراندا کە بۆتە هۆی ئاگردانی پانتاییەکی بەرین لە ڕەز و باخ و پاوانی هاوڵاتییان لە گوندەکانی بەربەزین ، تەلان ، بێ پوشک، داسنا،دێرێ و چەند گوندی دیکە، زۆربەداخەوە، لە گوندی تەلان زەیتون قادری تەمەن ١٨ ساڵ گیانی لەدەست داوە و دوو برای بەناوەکانی سیروان قادر تەمەن ٢٣ ساڵ و ئیسماعیل قادر تەمەن ١٤ ساڵ برینداربوون.

ئێمە لەستادی نیزامیی کۆمەڵەوە وێڕای مەحکومکردنی تۆپبارانی کوێرانەی سپای پاسداران ودروستکردنی مەترسی و نیگەرانی بۆسەر گیان و ماڵی هاوڵاتییان و دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان، ئەوپەڕی بەداخبوونی خۆمان بەبۆنەی شەهیدبوونی زەیتوون قادر و برینداربوونی دوو برای دەردەبڕین و سەرەخۆشی لەبنەماڵە و کەس و کاریان دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین .

ستادی نیزامی کۆمەڵە

١٩ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/07/10
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر لێدوانی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بۆ تەلەفزیۆنی ئێران ئەنترناسیۆناڵ سەبارەت بە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی
بابەتی دواتر راگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی بەبۆنەی سی ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملووەوە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?