By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر بەناو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر بەناو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێرانهاوپەیمانیەکان

ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر بەناو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/06/03 at 8:13 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاونیشتیمانیانی بەڕێزخەڵکی تێکۆشەری کوردستانهەر وەک دەزانن و لە ڕاگەیاندنی پێشوومان دا هاتبوو، بەناو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەیە و جارێکی تر کۆماری ئیسلامی دەیەوێ بە بەڕێوە بردنی بە ناو هەڵبژاردن لە لایەکەوە دەسەڵاتی خۆی یەکدەست کاتەوە و لە لایەکیترەوە بە هێنانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان مەشرووعیەتی خۆی هەم بە خەڵکی بەشمەینەتی ئێران و هەم بە کۆمەڵگای جیهانی نیشان بداتەوە.بە نەریتی خولەکانی پێشوو ئەم دەورەش شۆرای نیگەهبان بە رەدی سەلاحیەتی کۆمەڵێکی زۆر لەو کەسانەی کە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بەربژێر کردبوو بۆ جارێکی تر مۆری تەئیدی لەو راستییە داوە کە هیچ هەڵبژاردنەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی جیا لە شانۆگەرییەکی درۆیینە هیچی تر نییە. رەدی سەلاحییەتی سەرۆک کۆماری پێشوو، سەرۆکی پێشووی پارڵمانی ئێران و جێگری سەرۆک کۆماری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم راستییە دەسەڵمێنێ کە رۆژ لە دوای رۆژ ئاڵقەی نزیکانی رێبەری کۆماری ئیسلامی بەرتەسکتر و تا دێت متمانە بە نزیکترین کەسانی ئەم نیزامە کەمتر دەبێتەوە.تا دێت پانتایی ئەو بازنەیەیی کە پێی وایە هەڵبژاردنەکانی ئێران جیا لە بەرێوە بردنی شانۆگەرییەکی لە پێش دا داڕێژراو و مۆهەندیسی کراو هیچی تر نییە بەرینتر دەبێتەوە و تا ئەو ئاستە ڕۆیشتووە کە تەنانەت دام و دەزگا تەبلیغییەکانی کۆماری ئیسلامی باس لە بەشداری ٢٥ لە سەدی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دورەیە دا دەکەن و ئەمە دەبێتە ریسواییەکی گەورەی تر بۆ کۆماری ئیسلامی. لە لایەکی ترەوە نیگەرانی لە نەمانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و ئەگەرەکانی پاش ئەم ڕووداوە، بە تەواوی بازنەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی پەرێشان کردووە و بە ئاشکرا بۆتە بناغەی تەحلیلی دەسەڵاتی حاکم لە ئێران و باس لەوە دەکرێ کە لە ڕاستیدا ئەم هەڵبژاردنە بۆ سەرک کۆماری نییە بەڵکوو ڕێگە خۆش کردن و چنینی مۆرەی پێویستە بۆ جێگرەوەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی.خەڵکی شۆڕشگێری کوردستانناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران جارێکی تر هەڵوێستی خۆی لە هەمبەر تەحریمی فەعالی بە ناو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی دووپات دەکاتەوە و جەخت لە سەر ئەم بابەتە دەکاتەوە کە بەشداری هەر تاکێکی کورد بە تایبەتی و ئێرانی بە گشتیی لەو هەڵبژاردنانەدا خزمەتی راستەوخۆیە بە کۆماری ئیسلامی و هەوڵە بۆ نەجاتی ئەم ڕژیمە جەنایەتکارە لە ڕووخانی یەکجاری.ئەوەی کە چاوەڕوانی ئێمەیە ئەوەیە کە خەڵکی کوردستان بە بەشداری نەکردنیان لە لایەک و هەوڵ بۆ وشیار کردنەوە و بەشداری نەکردنی خەڵکی دەور و بەری خۆشیان لە لایەکی ترەوە، سندووقەکانی دەنگ دان لە کوردستان چۆل بێت و بە ناو هەڵبژاردنی ئەم جارە بکەن بە ڕێفراندۆمی نا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.دەنگی ناڕەزایەتی ئەم جارەی ئێمەی کورد دەبێ لە هەمیشە بەرزتر و ورەی بەرەنگاریمان لە هەمیشە قایمتر بێت و بۆ چەندەمین جار بیسەلمێنین کە کوردستان قەڵای خۆڕاگڕی و پێشڕەوی شۆرشگێرییە لە ئاستی هەموو ئێران دا.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ هەتاوی٣ی ژوئەنی ٢٠٢١ زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/06/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە گرژی و تێکهەڵچوونەکانی ناوچەی داڵاهۆ
بابەتی دواتر ڕووداوی هاتووچۆی شاخەوانانی ئەنجومەنی چیای سەوز

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?