By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیەندراوی “ناوەندی هاوکاری”; هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > ڕاگەیەندراوی “ناوەندی هاوکاری”; هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!
هەواڵ

ڕاگەیەندراوی “ناوەندی هاوکاری”; هێرش بۆ سەر دەروێشە گونابادییەکان مەحکوومە!

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/02/21 at 11:16 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئێوارەى رۆژى دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی (١٩ی فێوریەی ٢٠١٨ی زایینی) لە لایەن هێزە ئینتزامی و بەسیج و لیباس شەخسییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کرایە سەر کۆبوونەوەی دەروێشە گونابادییەکان لە شەقامی پاستارانی تاران لە گەڕەکی گوڵستانی حەوتەم.

بە پێی دوایین هەواڵەکان لة ئەنجامى ئەو هێرش و پەلامارانەدا، ژمارەیەک کەس كوژراون و بريندار بوون، بەڵام ئاماری وردی ئەو کوژراو بریندارانە هێشتا ناڕوونە. بە قسەى وتەبێژی هێزی ئینتزامی تاران ٥ کەس لە بەسیج و لیباس شەخسی و هێزە ئینتزامییەکان کورژاون و باس لە دەستگیر کردنی زیاتر لە ٣٠٠ کەس لەو دەروێشانە لە لایەن دام و دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەکرێت.

کۆبوونەوە و خؤپيشاندانى دەروێشە گونابادییەکان لە ناڕەزایەتی دەربڕێن بە کۆنترۆڵ کردنی ماڵی دوکتور “نوورعەلی تابەندە” سەرۆکی تەریقەتی نیعمەتوڵڵاهی ناسراو بە “دەروێشە گونابادییەکان” بە بیانووی دروست کردنی ئیست و بازڕەسی (خاڵی پشکنین) و هەروەها ناڕەزایەتی بە دەستگیر کردنی “نیعمەتوڵڵا ریاحی” یەکێک لە ڕێبەرانی دەروێشەکانی ئەم تەریقەتە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان لە گەڕەکی گوڵستانی حەوتەم لە باکووری تاران دەستی پێکرد. لە ماوەی ساڵانی دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی تر لەم چەند ساڵەی دواییدا گوشارێکی زۆرتر بۆ سەر ئەم گرووپە ئایینییە لە ئێران هاتۆتە ئاراوە و بە هەزاران کەسیان لێ دەستگیر و راپێچی زيندانەكان كراوە و سزاى قورسی زيندان و دورخستنەوە و كوشتنيان بە سەردا سەپێندراوە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای مەحکووم کردنی دەستگیری، سەرکوت و داپڵۆسین، کوشتن و بڕین و هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ڕێڕەوانی تەریقەتی نیعمەتوڵڵای و باقی باوەڕمەندانی ئایین و ئاينزاكانيتر، داوا لە کۆڕ و کۆمەڵ و ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکانی جیهان، هەموو ئازادیخوازانی جیهانی و ئێرانی دەکات، دژی سەرکوت و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە دەروێشە گونابادییەکان و باقی باوەڕمەندانی جیاواز لە ئایینی ڕەسمی ئێران، دەستگیری و کوشتن و بڕینیان بوەستنەوە و بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەکرێت بەرامبەر بەم کردەوانەی کۆماری ئیسلامی بێ دەنگ نەبن.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی

٢٠ی فێورییەی ٢٠١٨ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/02/21
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵە لە دانمارک بەڕێوەچوو
بابەتی دواتر اطلاعیه مرکز همکاری احزاب کردستان ایران؛ حمله به دراویش گنابادی محکوم است!

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?